دژەڤایرۆسی Bitdefender: كۆمپانیای SoftWin ـی ناسراو به درووستكردنی Removal Tools ئەو پرۆگرامه بچووكانەی كۆمپیوتەرەكەت خاوێن دەكەنەوه له ڤایرۆسو كرم، ئێستا پرۆگرامێكی تەواو بۆ هەموو خاوێنكەرەوەكان به خۆڕایی بڵاودەكاتەوه. جیاوازی ئەم دژەڤایرۆسه لەگەڵ ئەوانی تر: خۆی هەموو خاوێنكەرەوەكانی ( Removal Tools ) تیایه و پێویستناكات یەكه یەكه دایانگریت و لەداهاتووش بۆ كرم و ڤایرۆسه نوێكان لەگەڵ هەر نوێكردنەوەیەكی بنكەی زانیارەكانی لیستەی ڤایرۆسەكان خۆی خاوێنكەرەوەی نوێ دادەگرێت.
ئەم دژەڤایرۆسه له وەشانی خۆڕایی Free Edition، ناكرێت وەك دژه ڤایرۆس بەكاربێت بەڵكو تەنها وەك پرۆگرامێك كه هەموو خاوێنكەرەوەكانی تیایە. كەواته دەكرێت له پاڵ دژەڤایرۆسەكەی خۆت بەكاریبێنیت.
وەشانی ستاندارد Standard Edition كه به نرخی $29.95 بڵاودەكرێتەوه، دەكرێت لەهەمان كاتیش وەك دژەڤایرۆسێكی تەواو بەكاربهێنرێت.
وەشانی خۆڕا دەتوانیت لێرەوه داگرێت.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|