Wikipedia ویكیپیدیا: وەكوو هەموو ئێمەی دانیشتوانی ئنتەرنێت دەزانین، شتەكان زۆر خێرا دەگۆڕێن و هەر جارەو مۆدەی شتێكه. ساڵی جاڤاسكریپتەكان و ساڵی dhtml و ساڵی xml و فلاش و یونیكۆود و ساڵی بڵاگەكان و زۆر شتی تر. مۆدەی ئەمجارەیان نوێ نییه بەڵام ئێستا زیاتر له هەموو كاتێك بەربڵاوەو گەلانێك هەن شانازی بەوە دەكەن كه خاوەنی 200.000 وشەن تیایدا. ناوەكەی كەمێك سەیره و شێوەی كاركردنی لە ناوەكەی سەیرتره. Wikipedia یاخود ویكیپێیدیا، لەدایكبووی مانگی یەكی 2001، بریتییه له یەكێك له گەورەترین فەرهەنگەكانی ناو تۆڕ. له ڕواڵەتدا بریتییه له ئنسیكلۆپێیدایەكی ئاسایی و تەنها بۆ زمانی ئنگلیزی نزیكەی 210.000 وشەی تیایەو و بۆ زمانەكانی تر بەیەكەو 280.000 وشه.
بیرۆكەی كاركردن لەم فەرهەنگه نوێكەرەوەیه. هەر كەسێك هەموو كەسێك بۆی هەیه دەستكاری هەر لاپەڕەیەك و هەموو لاپەڕەو بابەتەكانی ئەم فەرهەنگه بكات. بۆ نموونه: من بابەتێك دەنووسم لەسەر كورد. تۆی میوان دەیخوێنیتەوه و هەندێ شتت به دڵ نین یان دەتەوێ دەستكاری بكەیت یان دوو سێ دێڕی بۆ زیادكەیت. زۆر ئاساییه، خۆت خاوەن ماڵیت، بۆت هەیه هەر شتێك بكەیت. لەوانەی پرسیاربكەیت، ئەی گریمان یەكێك هات و بابەتەكەی تێكدا یان سڕییەوه؟ دەكرێت، بەڵام دوای هەر گۆڕانكارییەك گۆڕانكارییەكان دەستنیشان دەكرێن و چاودێری دەكرێن و هەڵدەگیرێن بۆ گەڕاندنەوەیان لەم حاڵەتەدا. با بیر له تێكدەر و تێكدان نەكەینەوه.
ئەو پرۆگرامەی (ویكی) هەڵدەسووڕێنێت كۆدی-كراوەیەو دەتوانیت خۆت له شوێنێكی تر ئنستەڵی بكەیت ئەگەر ویستت تۆش ویكی خۆت هەبێت بەڵام باوەڕناكەم هێشتا پێویستیمان به كارێكی وا هەبێت.
http://en.wikipedia.org
ئەی كورد؟ كورد لێرەش ئامادەیە، بەڵام بەداخەوه هێشتا بابەتەكان كەمن.
Kurdish Wiki
ڕووپەڕی بەشی كوردی (ویكی) به پیتی لاتینی نووسراوه و ڕێگاناگرێت لەوەی بابەتی تری به پیتی سۆرانی بۆ ز یادبكرێت، بۆ نموونه من كورته باسێكم لەسەر ڤایرۆس نووسی:
Virus.
لە هەمان كاتدا (ویكی) چەند بەشێكی تریشی هەیه، گرنگترینیان:
Wiktionary - Wikibooks - Wikiquote - Wikisource
Wiktionary یا ویكشنەری، فەرهەنگۆك، بەشی كوردی بۆ زیادكراوە، بەڵام تەواو نەبووه. هەموو كەسێك دەتوانێت وشە بۆ ئەم فەرهەنگه زیادبكات:
Wiktionary:Kurdish
لەسەر چونییەتی زیادكرنی وشه، دەتوانیت له بەشی
پرسیارو وەڵام زانیاری زیاتر پەیدابكەیت.