Skype كرا بە كوردی: سكایپ پرۆگرامێكی نوێیە بۆ دەمەتەقێ (چات)، ئازاد و بێبەرامبەره وەك مەسنجەر. لە وەشانەكانیدا ڕێگایانداوه بۆ هەموو كەسێك كە پرۆگرامەكە وەرگێڕێت بۆ زمانەكەی خۆی تا وەشانی تەواو دەرئەچێت. لە كردارێكی هەرەوەزیدا هاوكارانی زانستپەروەرانی كورد، بە سەرپەرشتی هونەر توانیان دەرچوونی بێتای پرۆگرامی سكایپ وەرگێڕنە سەر زمانی كوردی. بۆ زیاتر دەربارەی كردارەكە و داگرتنی پەڕگەی زمانی كوردی سەردانی ئەم بابەتەكە بكه: سكایپ به كوردی .
شایانی باسه بەرنامەی سكایپ ڕێگە ئەدات بە بەشداربووان لەیەك كاتدا هەردووكیان قسە بكەن و وەك تاقی كردنەوەی سنووری توانای بەرنامەكە ئەندامانی زانستپەروەرانی كورد لە كۆڕێكی 4 كەسیدا پێكەوە دەمەتەقێیەكیان دروست كرد، دەركەوت تاڕادەیەك دەنگەكان ڕوون و ئاشكران. خۆشبەختانە دامەزراندن و گۆڕینی زمانەكە بۆ بەكارهێنەر زۆر ئاسانه.
دیدەنی چەند وێنەیەكی ڕووكای پەنجەرەكانی سكایپ
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|