ئیمێل بنێره بۆ خودا: وەكوو له ئایینی جوولەكەدا باوه، مرۆڤەكان دەتوانن سكاڵاكانیان لەسەر پارچه پەڕەیەك بنووسن و لەشوێنێكی \"دیواری سكاڵا\" كانی ئورشەلیم هەڵیواسن، گوایه خودا سكاڵای سەر ئەم دیواره دەخوێنێتەوه.
ئێستا كۆمپانیای تەلەفۆنی ئیسرائیلی Bezeq ئامادەیە بۆ ناردنی ئیمێلەكانتان بۆ خودا. دەتوانیت ئیمێل یان فاكس بۆ ئەم كۆمپانیایه بنێریت و ئەمان حەفتەی دووجار هەموو نامە و فاكسەكان لەسەر دیوارەكه هەڵدەواسن.
ژمارەی فاكس: 0097225612222
ئیمــــــــــێــــــــــل:
kotel@onemail.bezeq.com
سەرچاوه
ئەمەش كۆمپانیایەكی تر، داوای 20 دۆلار دەكات بۆ هەر نامەیەك:
Jpostil.com
ئەگەر خودا وەڵامی سكاڵاكانتی نەدایەوه، دەتوانیت ملوانكەیەك یان تەسبیحێك له سایتی دیارییەكانی ڤاتیكان بكڕیت كه گوایه پاپا پاولۆس یۆحەنای دووەم دوعای لەسەر خوێندووه و موبارەكه دژ به هەموو دەردو بەڵایەك. هەموو ملوانكەكان پێش ئەوەی بۆ كڕیار ڕەوانەبكرێن، دەنێردرێنه لای پاپا بۆ دوعا خوێندن لەسەریان. شایانی باسه نرخەكان له نێوان 80 و 380 دۆلاردان.
ئەدرەسی دوكانەكه
----------------------------------------
دیواری سكاڵا : Wailing wall