جابەر JABBER: گۆڤاری Ematic Interactive سەركەوتنی بێ پایانی Jabber ڕادەگەیەنێت له درووستكردنی پرۆتۆكۆلی ستانداردی
XMPP یاخود Extensible Messaging and Presence Protocol.
Jabber هەر وەك ماسینجەری یاهوو و msn كاردەكات بەڵام هێزەكەی لەوەدایه كه دەتوانێت هەموو دوو كۆمپیوتەرێكی ناو تۆڕ بەیەكەوه ببەستێتەوه. لە هەمان كاتدا هەموو كەسێك بۆی هەیه به خۆڕا سێرڤەری Jabber دابمەزرێنێت بۆ بەستنەوەی خەڵك بە یەكتر، شایانی باسه ئەم سێرڤەرە 100% دەكرێت بكرێت به كوردی و ئێمەش ماسێنجەرێكی كوردی خۆمان درووستبكەین و لەگەڵ سێرڤەری تری Jabber به ئاسانی بیبەستینەوه. له ڕواڵەتدا Jabber زۆر له ماسێنجەرێكی ئاسایی دەچێت، بەڵام با ڕواڵەت هەڵت نەخەڵەتێنێت، چونكه كاری زیاتریشی پێدەكرێت؛ وەك گۆڕینەوەی ئاسانی زانیاری به xml و گۆڕینەوە و بڵاوكردنەوەی فایل و یاریكردنی به كۆمەڵ و چاودێری سیستمه دوورەكان remote systems monitoring و دەیان شتی تر كه ڕۆژ به ڕۆژ بۆی زیاددەكرێن، ئەمەش هێزی سەرچاوەی كراوەیە open source.
بوونی شتێكی وا به زمانی كوردی دڵنیاین دەبێت هۆی پشت ئەستووری ئنتەرنێتی كوردی و بەرە بەره وازهێنان لەو پرۆگرامانەی كه پشتیوانی زمانه شیرینەكەمان ناكەن.
زانیاری لەسەر
JABBER
نەخشەی جیهانی سێرڤەرەكانی jabber، ئەی كوا سێرڤەرەكەی كوردستان؟
WORLD