دانانی subtitle بۆ فیلم:  دیارە زۆرینەی خەڵک فیلم دادەگرن. هەرچەندە خۆم ئەم کارە ناکەم چونکە بە ڕای من هیچ فیلمێکی ئەم دونیایە ئەوەندە ناهێنێت چەند سەعاتێک چاوەڕێی داگرتنی بیت، بەڵام لەبەرئەوەی ئەم پرسیارە زۆر دووبارە و سێ‌بارە دەبێتەوە، بەچاکم زانی کەمە زانیارییەک پێشکەش بکەم.
دیارە چەند ڕاستییەک هەن کە بوونەتە هۆی داگرتنی فیلم. یەک لەوانە نرخەکەیەتی و یەکێکی تریش ئەو فیلمانەی لە ئەمریکا دەردەچن دوای چەند مانگێک دەگەن سینەماکانی ئەورووپا، هەندێک فیلمی وڵاتانی تریش کە لەوانەیە هەر نەگەنە لامان، بەتایبەتی Anime.
Subtitle: بریتییە لە تێکست-فایلێکی ئاسایی، بۆیە لەو سیستمانەی پشتیوانی یونیکۆد دەکەن، دەکرێت بە کوردیش بێت. ئەم تێکست-فایلە هەموو وەرگێڕانەکانی لەخۆوە گرتووە کە بە پێی کات و خێرایی ژمارەی وێنەکان لە چرکەیەکدا ڕیزکراون.
بۆیە ئەگەر ئەم تێکست فایلەت دەست کەوت، دەتوانیت بە پرۆگرامێکی دیاریکراو لەگەڵ فیلمەکەی بچەسپێنیت و وەک DVD بیسووتێنیت.
یەک لەو شوێنانەی دۆزینەوەی وەرگێڕان: subs.
پێداویستییەکان:
virtualdub
virtualfilters
ئەوەی یەکەم پێویستی بە دامەزراندن نییە تەنها دوای کردنەوەی zip فایلەکە ناوەڕۆکەکەی بخە ناو فۆلدەرێکی دیاری کراو.
فیلتەرەکانی بەشی دووەم دەبێت بخرێنە ناو فۆڵدەری plugins لەو شوێنەی virtualdub ـی هەڵگرتووە.
پرۆگرامی VirtualDub.exe بخە گڕ.
گریمان فیلمەکەت داگرتووە بەڵام وەرگێڕانی لەگەڵدا نییە.
بڕۆ بۆ file‌ و open file و ڤیدیۆی داگیراو بکەوە.
بڕۆ بۆ video و compression و وەک ئەمەی خوارەوە، ئەگینا فایلەکەت زۆر زۆر گەورە دەبێت:
ئەمجارە، Video و Filters و Add و TextSub 2.23 هەڵبژێرە:
ئنجا ئەو فایلەی وەرگێڕانی تایبەت بەم فیلمەی کە پێشتر خۆت داتگرتبوو، بکەوە:
دوا هەنگاو، file و Save as AVI.
ئێستا فیلمەکە و وەرگێڕانی ژێرەوەی وەک یەک دانە فایل درووست دەبن. شایانی باسە پرۆگرامی VirtulaDub زۆر فیلتەری تری لەگەڵ دایە، بۆ نموونە زیادکردنی لۆگۆ و شتی تر. ئەوەی جێگای ئاگادارییە، پاشگر و شێوەی فایلەکانی وەرگێڕان جیاوازن بۆیە فیلتەری تر هەن بۆ فایلی تر، هەروەها گوشرانی DivX پێویستی بە codec ی خۆی هەیە کە لەگەڵ DivX Player خۆی دادەمەزرێت.
ئەگەر ئەو فایلەی وەرگێڕان لە notepad بکەیتەوە و تێکستە ئنگلیزییەکە بکەیت بە کوردی و فایلەکە هەر وەک خۆی بە Unicode هەڵبگریت، subtitleـی فیلمەکە دەبێتە کوردی.
ئەم ڕاهێنانە بچووکە تەنها پێشەکییەکە، دەکرێت لە داهاتوو زیاتر بایەخ بە بەکوردیکردنی subtitle بدرێت.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Opera 9.6 خێراتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڕانکاری و تشتی نوێ!
وێبگه‌ڕی Opera 9.6 له وه‌شانی نوێی خۆدا وێڕای به خێراکردنی‌ ، تۆزێ گۆڕانکاری و تشتی ناسک و نوێ پێشکێش ده‌کات وه‌کوو Opera Link ،Feed Preview، و ...


  نوێترین فیلم ببینه‌ به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به‌ خۆڕایی فیلمه‌ نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو ‌Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.


  وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر ‌ ‌ توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه‌ تاقیبکه‌یته‌وه‌.


  Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه‌ وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه‌ زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده‌ به‌ کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه‌.