تۆڕە بێ-وایەرەكان: لەگەڵ بەربڵاوبوونی تۆڕە بێ-وایەرەكان
Wi-Fi، مەترسی شكانی ئەم جۆرە تۆڕانەش زۆرتر دەبێت. بەڵام تا ئێستا زۆر له شتەكان ئاڵۆزن و پێویستییان به كەمێك ڕوونكردنەوە هەیه، بەتایبەتی بەشی خۆپاراستنی تۆڕەكان.
پێش هەموو شتێك نموونەیەكی تۆڕی بێ-وایەر: لە ماڵەوە تۆڕێكی ناوەكیت هەیه LAN كه له یەك كۆمپیوتەر و كۆمپیوتەرێكی دەست پێكهاتووه. بەڵام ناتوانیت وایەرەكان بۆ هەموو شوێنێك ڕابكێشیت و لاپتۆپەكەت له شوێنێكی دیاریكراوی ژوورەكەت داناوه. خۆشحاڵدەبیت ئەگەر له هەموو شوێنێكی ماڵەكەت بتوانیت لاپتۆپەكەت لەگەڵ خۆت بگێڕیت و پەیوەندی ئنتەرنێتت هەبێت.
بۆ جێبەجێكردنی كارێكی وا دەتوانیت دانەیەك
Access Point (خاڵی وەرگرتن) به كۆمپیوتەرەكەت ببەستیتەوەو بۆ لاپتۆپەكەشت دانەیەك
كارتی بێ-وایەر بكڕیت . نرخی هەردووكیان بەیەكەوه لەوانەیە نەگاته 120$. ئەمەی
Conceptronic شتێكی باشه بۆ ناوماڵ. كاتی كڕینی شتێكی وا دەبێت سەیری چەندخاڵێك بكەین و چەند ڕوونكردنەوەیەك:
1- پشتیوانی هەردوو ستانداردی 802.11g و 802.11b بكات. كه زۆربەی جیهان كاریان پێدەكات.
2- تا چەند مەتر دەتوانێت كاربكات؟ سیگنالەكان دەتوانن چەند دیوار ببڕن.
3- 128 WEP encryption: دەبێت بۆ تۆڕەكەت وشەیەكی نهێنی دابنێیت تا دراوسێكانت نەتوانن تۆڕی تۆ بەكاربێنن. بەڵام چونكه وشەنهێنییەكەت بڵاودەبێتەوە بۆ دەرەوه، بۆیه دەبێت ئەم وشەی نهێنییه encrypt بكرێت، تا خەڵكی تر نەتوانن بیخوێننەوه.
4- شاردنەوەی ناوی تۆڕەكەت SSID broadcasting : هەموو تۆڕێك ناوێكی تایبەت به خۆی هەیه. ئەم ناوه دەتوانیت بشاریتەوه و كەسی تر نەیبینێت. ئاگاداربه هەموو جۆره ئامێرێك پشتیوانی شاردنەوەی ئەم ناوه ناكات.
5- ناسینەوەی Mac Address : هەموو كارتێكی تۆڕ Network card، هاردوێر ئەدرەسەكی تایبەت به خۆی هەیه، كە به هۆیەوه لەناو تۆڕەكەت دەناسرێتەوه. ئەم ژمارەیە دەتوانیت ببینیت به نووسینی ipconfig /all له كۆماند دا. دەتوانیت (خاڵی وەرگرتن) ـەكەت وا سازبكەیت كه تەنها پەیوەندی بكات لەگەڵ ئەو تۆڕ-كاردانەی كه ژمارەكانیان لای تۆ ناسراون. كەواته ئەگەر دراوسێكەت وشەنهێنییەكەشت بزانێت ناتوانێت پەیوەندی بكات چونكه pcmcia ئەم ژمارەیەكی جیای هەیە و تا خۆت ڕێگا بەم ژمارەیه نەدەیت ناتوانێ پەیوەندی بكات. مەگەر بێت و كاردەكەشت لێ بدزێت.
ئێستا ئامادەیت دەست بكەیت به كار و كۆمپیوتەرەكەت لەگەڵ خۆت بگێڕیت.
ئاگاداری: قەت كۆمپیوتەرەكەت لەگەڵ خۆت مەبە ناو جێگای نووستن.
دڵت زۆر خۆش نەبێت، وا ئاسانیش نییه. چونكه ئەم خۆپاراستنانەی لەسەرەوه باسكران، زۆربەیان بێهێزن و دەكرێ بشكێنرێن. بەڵام با تووشی نەخۆشی دەروونی نەبین، شكاندنی ئەم تۆڕە-بێوایەره پێویستی به كەسێكی شارەزا هەیە و چ هەڵكەوتێكه ئەم كابرازۆر زۆر شارەزایه درواسێی تۆ بێت و حەزبكات تۆڕی تۆ بشكێنێت و ماڵی زۆر دوورنەبێت له (خاڵی وەرگرتنی) تۆ؟
بێهێزی خاڵەكان:
1- ستانداردەكان له گۆڕاندان. چەند ڕۆژێك لەمەوبەر میری چین بڕیاریدا كه هەر كۆمپانیایەك بەرووبوومی تۆڕی-بێوایەر له چین بفرۆشێت دەبێت له هەمان كاتیش پشتیوانی ستانداردی چینی بكات. ئەم كێشەیە
درێژەی دەبێت.
2- دیواره چەمەنتۆكانی كوردستان ئەم جۆره تۆڕانه بێهێز دەكەن و لەوانەیه له دوو مەتریش كارنەن.
3- WEP encryption: دەیانگووت بۆ شكاندنی 128bit كۆمپیوتەرێكی ئاسایی پێویستی به سەدملیۆن ساڵه. بەڵام پرۆگرامی
Airsnort كه لەسەر لینوكس دەسووڕێت، شكاندنی ئەم ئنكریپشنه لەوانەیه سعاتێك كات نەخایەنێت.
4- SSID: شاردنەوەی ناوی تۆڕ، به پرۆگرامی
Net Stumbler دەتوانرێت ببینرێت.
5- هەموو Network card ـێك ئەدرەسێكی تایبەت بەخۆی هەیه كه پێی دەووترێ Mac address و ئەم ژمارەیە لە فابریكەوە بۆی دانراوه. بەڵام بەداخەوه بەئاسانی دەتوانیت ئەم ژمارەیە بگۆڕیت:
SMAC.
له لایەكی ترەوه، ستانداردی 802.11i كه ناوەڕاستی ساڵی 2004 بڵاودەبێتەوه، زۆر بەهێزترە و ئەو كات رێگا كراوه دەبێت بۆ بەكارهێنانی تۆڕی بێ-وایەر لەلایەن كۆمپانیاكان و هەرەوەها دڵنیاشین لەوەی كه ڕێگا بۆ خەڵكی تریش دەكاتەوه تا ئەم ستاندارده نوێیه بشكێنن.
ئاگاداری: ئەم پرۆگرامانەی له سەرەوه ناویان هاتووه، تەنها بۆ زانیاری گەیاندنەو هیچ مەبەستێكی تری نییه.