سەددام حوسێن گیرا: بە پێی ئەو هەواڵانەی كە لە عێراقەوە گەیشتوون، سەددام حوسێن سەرۆكۆماری پێشووی عێراق گیراوە. لە سەرەتاوە هەواڵەكە لە زمان جەلال تاڵە‌بانی، رێبەری یەكیەتی نیشتمانی كوردستانەوە بڵاو بووەوه كە گوایە سەددام لە شوێنی لەدایك بوونی واتە \"تكریت\"دا گیراوە. هەروەها دواتریش تۆنی بلێر، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، گیرانی سەددام حوسێنی پشت راست كردەوه. بە پێی هەواڵی هەواڵنێران لە عێراقەوە، ئەم گرتنەی سەددام حوسێن بووەتە هۆی شادمانی خەڵكی ئەو وڵاتە. بە پێی ئەو هەواڵانە خەڵكی رژاونەتە نێو شەقامەكانی شارەكان و بە سیگناڵ لێدان و تەقە كردن دەستیان كردووه بە شادی و هەڵپەڕكێ. لە شاری كەركوك و لە بەسرەش كە كەوتووەتە خوارووی عێراقەوە و زۆربەی دانیشتوانی شێعەن خەڵكێكی زۆر بەم بۆنەوه رژاونەته نێو شەقامەكان.
شایانی باسه ئامریكایەكان خەڵاتییەكی بیست و پێنج میلیۆن دولارییان بۆ گرتنی سەددام حوسین دیاری كردووه.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه له YouTube
ده‌توانن جاری ١٠ ڤیدیۆ کلیپ وهه‌ریه‌که‌یان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه‌ن له YouTube به وێبگه‌ڕه‌کانتان ، پێشتر به بێ پرۆگرامی "یوتوب" ئه‌وکاره ناکرا.
|
| |
|