مایكرۆسۆفت لەبرسان دەمرێت: دووباره مایكرۆسۆفت دوای زیادبوونی بەكارهێنەرانی پرۆگرامەكانی داوای پارە دەكات، پێش ماوەیەك Netmeeting و ئێستاش نۆرەی MSN ـه. له داهاتووی نزیك سێ جۆره msn بڵاودەكرێنەوه. جۆری ئاسایی وەك خۆی دەمێنێتەوه بەڵام هەندێ له كارە ئاسانەكانی لێ كەمدەكرێنەوه. MSN Plus ئەمەیان ناوەڕۆك فیلتەردەكات و دژەڤایرۆسی بۆ دانراوه. له MSN Premium دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێكەت سەیری وێنەكانتان بكەن به پرۆگرامی Picture it و هەروەها دەتوانن Encarta encyclopaedie بەكاربهێنن. شایانی باسه نرخەكان به پێی ڕاژه له نێوان 40 تا 90 ئێورۆ دەبێت بۆ ساڵێك بەشداربوون.
Read more
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|