OPERA 7.23: له وەشانی 7.23 له ئنتەرنێت براوسەری Opera كه به خێرایی كردنەوەی لاپەڕەكان ناسراوه، چەند گۆڕانكارییەك كراون كه مایەی خۆشحاڵییه بۆ ئەو زمانانەی له ڕاست بۆ چەپ دەنووسن، ئەمیش dir=rtl و align=right. بەم شێوەیه خوێندنەوەی كوردی به ئۆپێرا جیاوازییەكی نابێت لەگەڵ ئنتەرنێت ئكسپلۆرەری مایكرۆسۆفت. هەرچەنده هێشتا هەندێ كەموكورتی ماوه دەگەڵ CSS2 و پشتیوانی تەواوی javascript، بەڵام قازانجەكانی 7.23 بۆ خوێنەری كورد ئاشكرایەو دەكرێ له داهاتوو سەرپەرشتاكارانی سایته كوردییەكان زیاتر گرنگی بەم براوسەره بدەن و سایتەكانیان لەگەڵیدا بگونجێنن. لەم دوو وێنەیەی خوارەوەش دەتوانیت جیاوازی نێوان هەردوو وەشانی 7.21 و گۆڕانكارییەكان له 7.23 ببینیت:
7.21
7.23
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|