كاسپارۆڤ: دوای سێ كاتژمێر و بیست دەقیقە، یاریزانی شەترەنج كاسپارۆڤ و كۆمپیوتەر بڕیاریاندا یارییەكه به یەكسانی هەردوولا بووەستێنن.
ئەم گەمەیه بەشێكه له چوار گەمه، كه ڕۆژی پێنجشەممەو 16 و 18 ـی نۆڤێمبەر له شاری نیویۆرك بەڕێوەدەبرێن. پرۆگرامی كۆمپیوتەرەكه ناوی X3D Fritz ـه. دیاره ئەمه یەكەم جار نییه كاسپارۆڤ كارێكی وا دەكات، بەڵكو له ساڵی 1996 توانی زاڵ بێت بەسەر IBM و ساڵی دواتری دوای نوێكردنەوەی پرۆگرامەكه، بەڕێز كاسپارۆڤ دۆڕاندی.
خەڵاتەكان بۆ بەرێزیان بەم شێوەیە دەبن:
بردنەوه: 200.000 $
بەرابەر: 175.000 $
دۆڕان: 150.000 $
چاوەڕێی یارییەكەی بەیانی بن.