مۆبایل بە دۆزەرەوەی mp3: كۆمپانیایەكی هۆنكۆنگی
AWG بەنیازە مۆبایلێك دروست بكات بە هاوكاری تەكنیكی سویدی
PopCatcher (كە گۆرانی و مۆسیقا لەسەر خواست دەدۆزێتەوە لە شەپۆلە ڕادیۆییەكان.. )، ئەم مۆبایلە لەسەر ئەم تەكنیكە دەگەڕێت بە دوای ئاوازێكی خواستراوو بەشێوازی MP3 لە مۆبایلەكەدا هەڵیدەگرێت.
بەرنامەی Popcatcher توانای جیاكردنەوەی ئاوازی پڕوپاگەندەكان و هەواڵەكانی هەیە، و لەگەڵیدا ئەتوانرێت بەدووی ئاوازێكی تایبەتیدا بگەڕێت و بەگوێرەی هەڵبژاردنەكانی جۆری ئاوازەكەش دەستنیشان دەكرێت..
پێدەچێ ئەم مۆبایلە یەكەی چارەسەری Xscale ـی كۆمپانیای ئنتێل Intel بەكاربەرێت بۆ ئەو كارەی، كه بەهیوان تا كاتی كۆنگرێسی 3GSM لە مانگی 2ی ساڵی نوێ ئامادەبێت.