Universal document converter: ئەو پرۆگرامەی كە هەموو شت دەكا بە وێنە
پرۆگرامی Universal document converter هەموو جۆرە دوكۆمەنتێك دەكا بە وێنە. ئەمەش بۆ زۆركەس هەم باشە و هەمیش جێگای سەرنجە. ئەگەر نووسراوەیەكت لە ڤۆرد نووسیوەم ێان پی دی تف كراوە و یان چوارچێوەی ژمارە و حیساباتت هەیە، یان ماڵپەڕێكت هەیە یان هەر شتێكی دیكە هەیە دەتوانی بە كەیفی خۆت بە هەر قەوارەیەك كە پێت خۆشە بیكەی بە وێنە.
بە شەرتێك ئەو پرۆگرامەی دوكۆمەنتەكەت پێ دروست كردووە كار بكا، دەتوانی بە مەیلی خۆت بابەتەكەت بگۆڕی بۆ فۆرماتی وەك gif, tif, jpg, bmp, pcx و dcx دیارە پشتیوانەش بۆ 70 تاكوو 600 دی پی ئای هەیە و بێجگە لەمانەش قەوارەی كاغەزی جۆراوجۆری تێدایە. قەوارەی ئامادە كراویش بۆ گۆڕینی ستاندارد \"ستاندارد كوڤەنتێر\" هەیە دەنا خۆت دەتوانی پرۆفیلی تایبەت بۆ خۆت ساز بكەی.
دوای ئینستال كردن، ئەم پرۆگرامە مەكینەیەكی چاپگەر دێتە بەردەستت، بۆ ئەوەی دوكۆمەنتەكەت بكەی بە وێنە بەو چاپگەرە چاپی دەكەی، لەمەش هاسانتر دەست نادا.
ئەوەی كە روونە ئەم پرۆگرامە بۆ زۆر شت دەتوانی بەكار بێنی. هێندێك نموونەی ماڵپەڕێك یان دوكۆمەنتێكە كە دەتەوێ بە فۆرماتێك بینێری كە هەموو كەس بتوانێ بیخوێنێتەوە. ئەم پرۆگرامە بەكار هێنانی هاسانە بەڵام بەداخەوە تۆزێك گرانە، دەبێ ئەوەش بڵێم كە پێش ئەوەی بیكڕی دەتوانی بەكاری بێنی، بەڵام هەموو دوكۆمەنتەكان مۆرێكی ئاویی (vattenstämpl) ناشیرینیان لە بن دەدرێ. (وێنەیەكی كاڵ كە لە بن نووسراوەكاندا دیار بێ، بۆ وێنە وەك وێنەی نێو ئەسكەناسەكان كە لە بەر رووناكایی دەگری دیاری دەكا.)
ئەم پرۆگرامە بۆ سیستمی ڤیندۆسی 98،می و ئیكس پی دەشێ. نرخەكەی نزیكەی 45 دولارە.
دەتوانن لە
www.fcoder.comدا چاوی لێ بكەن.
سەرچاوە: گۆڤاری مانگانەی PChemma
وەرگێڕان: حامید درودی
15/10/2003