Aaron’s web vacuum: گسكی ئینترنیتی Aaron’s web vacuum
ئایا جاری وا هەیە مرۆڤ بچێتە نێو ماڵپەڕێك و پێی خۆشە بێ هەموو وێنە و ئم پی3 ەكانێ دابەزێنێ؟ بەم گسكە ئێنترنیتی یە دەتوانی ئەم كارە بكەی.
بەم پرۆگرامە دەتوانی بۆ وێنە هەموو فایلە ئم پی 3، وێنە، فایلی فیلمەكان، فایلە زیپ كراوەكان یان هەر جۆرە فایلێكی دیكە لە ماڵپەڕەكانەوە دابەزێنی.
هەموو دەزانین ئەگەر بمانهەوێ دانە دانە ئەو فایلانە دابەزێنین، كارێكی زۆر زەحمەتە. بەڵام بەم پرۆگرامە داگرتنی فایلەكان زۆر هاسانە. لە Aaron’s web vacuum دا تەنیا دەبێ ناونیشانی ئەو ماڵپەڕەی دەتهەوێ دایبەزێنی، دەنووسی و پێی دەڵێی كە چ جۆرە فایلێكت بۆ دابەزێنێ. ئیتر ئەو فایلانە لە لاپەڕەی هەوەڵی ئەو ماڵپەڕەدا بن یان لە فایلەكانی بنەوەدا بن، گرینگ نیە. چەندین شوێن و جۆری میزان كردن لەم پرۆگرامەدایە، بەڵام بەكار هێنانی زۆر هاسانە و یەكجار دڵخۆشكەر و بەكەڵكیشە.
ئەم پرۆگرامە بە خۆڕای یە و ماوەیەكی دیاری كراو بۆ بكارهێنانی دیاری نەكراوە. بەڵام ئەگەر بە خۆڕایی بەكاری بێنی دوای دابەزاندنی هەر فایلێك چوارچێوەیەكی چووكە بۆ ماوەی 5 چركە دەكرێتەوە و زۆر مرۆڤ بێزار دەكا، بەتایبەتی ئەگەر ماڵپەڕەكە فایلی زۆری تێدابێ. بەڵام بۆ ئەوەی مرۆڤ لەم كۆسپە چووكەش رزگاری بێ و بتوانێ بە جارێك چەندین ماڵپەڕ دابەزانێ، دەتوانێ پووڵی ناونووس كردنی ئەم پرۆگرامە بدا.
شایانی باسە كە ئەم پرۆگرامە بۆ هەموو جۆرەكانی ڤیندۆس هەر لە 98ەوە تاكو ئیكس پی بەكەڵك دێ.
www.suftwarelabs.com/Awebvacuum.htm
سەرچاوە: گۆڤاری مانگانەی PChemma
و: حامید درودی
9/10/2003