پەیوەندی كردن لەڕێی سەتەلایت: ئەتوانرێ بوترێ لە عێراق هەموو پەیوەندییەكانی ئینتەرنێت لە ڕێگەی مانگە دەستكردەكان ( الأقمار الاصطناعية)ئەكرێت، لەپاش ڕوخانی عێراق خزمەتگوزاری Regional BGAN بۆتە هاوەڵی هەموو دەستە و تاقمێكی بیانی كە دێتە ناو عێراقەوە و لەڕێگەیەوە كاروباری پەیوەندییەكانیان بە ئینتەرنێت ئەنجام ئەدەن زانیارییەكانیان ڕاگوێز دەكەن، ئەویش بەهوی ئامێرێكی مۆدێمی تایبەت بە پەیوەندی ئاسمانی.
بە پێی لێدوانەكانی GloCall كە یەكێكە لە كۆمپانیا هاوبەشەكانی ئەنمارسات لە دابەشكردن و بەدواداچوون لە كۆمپانیای فرانس تەلیكۆم France Telecom، ڕێژەی فرۆشتنی ئامێری مۆدێمی Regional BGAN بۆ پەویەندی كردنی مانگەدەستكردەكان بۆتە دوو ئەوەنده.
شایەنی باسە ئامێری مۆدێمی Regional BGAN قەبارەكەی بچووكە و توانای خێراییەكەی دەگاتە 144 كیلۆ بت لە چركەیەكدا، دامەزراندن و بەكارهێنانی ئاسانه. لەڕاستیدا بەكاربردنی ئەم شێوازە تاڕادەیەك گرانە بەڵام بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای عێراق و پێویستی میدیاكان له عێراقدا زۆر باشە و كەلێنێكی گەورەی گرتووه.. پێ دەچێ تا بنیاتنانی تۆڕێكی تەواو لە عێراقدا بەردەوام لەكارا بێت و داگیركەرانی عێراق بیر لە شیكارێكی بنەڕەتی نەكەنەوە.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|