كورتە هەواڵ: - لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانی ڕوژی شەممە 240 ئامێری ئۆتۆماتیكی پارە وەرگرتن لە كار دەكەون، بۆهۆی كار نەكردنی سێرڤەری بانكەكه sparkasse، بەمەش زۆر لە كڕیارەكان ناچار بوون كە بە كاش پارە بدەن، و بۆ شیكاركردنی كێشەكەش بانكەكە پێنج بنكەی كردەوە تا كاتی چارەسەكردنی بەرنامەی سێرڤەرەكە.
-
Opera7.20 بە ئەڵمانی
وەشانی نوێی
ئۆپێرا بەزمانی ئەڵمانی دەخرێتە بەردەستی بەكارهێنەران. ئەو كەسەی كە دەرچوونێكی ئینگلیزی هەبێت، ئەتوانێت بە
جیا پاڵپشت بۆ زمانی ئەڵمانی دابگرێت و نمایشكەرەكەی browser بكات بە ئەڵمانی.
بۆ لینوكس و سۆلاریس و FreeBSD وەشانی ئامادەكراو 7.20b7 هەیه بۆ
داگرتن.
- مایكرۆسۆفت گورزێكی گرنگی ئاماده كردووە بۆ چاكسازیی كردن له
Internet Explorer ئێكسپلۆرەری 5، 5.05، 6.0 گوایە بەبێ ئەم گورزە كاری دامەزران و داگرتنی هەر بەرنامەیەك بە یەک كرتە بەڕێ دەكرێ، كە پارێزگاریی و دڵنیابوونی تیا نییه. ئەم گورزە تازەگەریی لەو بارەیەوە دەكات و كەلێنە پێنە دەكات.
بە دوو جۆر ئامادەكراوە بۆ داگرتن: بۆ ویندۆزی
Win2003 Server و ئێكسپلۆرەری 6.0 جۆرێكیش بۆ هەموو
جۆرەكانی تری ویندۆز.