كۆریای باشوور: میری كۆریای باشوور بڕیاردەدات، تا ساڵی 2007، پرۆگرام و سیستمی-كارگێڕی هەموو كۆمپیوتەرەكانی وەزارەت و دامودەزگامیرییەكان و زانكۆكان ببن به \"سەرچاوەی كراوه Open Source\"، ئەمەش دەبێته هۆی نەمانی بازاڕێكی گەورەی مایكرۆسۆفت. شایانی باسه، كێشەو بێشەی پرۆگرامی سەرچاوەكراوه بۆته چاولێكەری و وڵات دوا وڵات دەگرێتەوه. لێرەدا دەكرێ پرسیاربكەین، ئایا هۆی سەرەكی وازهێنان له مایكرۆسۆفت چییه؟ بەڕای ئێمه ویندۆز دوای وەشانی 2000 دەكرێ، له ڕووی كاركردنەوه، بەباشی پشتی پێببەسترێ. بەڵام كێشەكه، خۆی له نهێنییەكانی مایكرۆسۆفت دەربارەی سەرچاوەی پرۆگرامەكانی سیستم دەبینێتەوه، كه وادەكات زۆر له حكوومەتان پشتی پێنەبەستن. فاكتۆری تریش نرخی بەرزی سیستمەكانی مایكرۆسۆفته. بەڵام هێشا ئەم هەنگاوەی كۆریا و بایرنی ئەڵمانی ئەوه ناگەیەنێت كه بەم زووانه جیهان پشت له مایكرۆسۆفت دەكات.
درێژه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|