خەڵاتی سایته كوردییەكان: خەڵاتی سایته كوردییەكان، خەڵاتێكی وەرزییه، دەدرێت به باشترین سایت كه بە زمانی كوردی یان دەربارەی بابەتێكی كوردی نووسرابێت. خەڵاتەكان له جوار بەشی جیاوازدا دابەشدەكرێن. سایتەكان بەپێی توانا بەپێی چەند خاڵێك هەڵدەبژێردرێن. بەكارهێنانی فۆنتێكی یونیكۆد، خاڵێكی زۆر گرنگه، بەڵام ڕێگاناگرێت له هەڵبژاردنی سایتێك كه به فۆنتێكی تر نووسرابێت. بەشی دیزاین خاڵی هەره گرنگه، هەرچەنده زۆر جار دەڵێین ڕەچاوكردنی ئەم خاڵه كارێكی سەخته بەتایبەتی كه دیزاینی سایتی كوردی هێشتا مناڵێكی ساوایەو له گەشەكردندایه. خاڵی ناوەڕۆك: زۆر سایتی كوردی، بەتایبەتی كەسی، بێ-ناوەڕۆكه و زیاتر پشت به لینكدان بۆ سایتی تر دەبەستێت وەك تەنها سەرچاوەی ناوەڕۆك، یاخود ڕەچاونەكردنی مافی پارێزراوی سایتی تر. سەركەوتن بۆ هەموو لایەك بەرەو نووسینێكی كوردی یەكگرتوو كه مایەی پێشكەوتنی ئنتەرنێتی كوردییه.
پیرۆزبایی له خەڵاتكراوانی هاوینی 2003 دەكەین:
تاكه كەسی :
پەریله
كۆمەڵایەتی :
كۆمەك
زانستی :
Zkurd
ڕامیاری و هەواڵەكان :
kdp.info كوردی
شایانی باسه ناوەڕۆك خاڵی هەره گرنگی بەخشینی خەڵاتەكان بوو.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|