aras  2003-09-08

مايكرۆسوفت 23.3 مليۆن دۆلار ئەدات بە Be Inc:  لەدادگاییەكدا لە سياتل - كۆمپانیای مايكرۆسوفت بە تۆپزی ڕەزامەندی خۆی نیشاندا بە پێدانی بڕی 23.3 مليۆن دۆلار بە كۆمپانیای Be Inc ، پاش ئەو بانگهێشتكردنانەی Be Inc بۆ دادگایی كردنی مايكرۆسوفت لەسەر ئەو ستەمكارییانەی دەرحەقی كراوە لەبازاڕەكاندا بەرامبەر بەرهەمەكانی..
مايكرۆسوفت تاوانبار كرابوو لەلایەن Be Inc بەوەی كە مافی بەرهەمهێنانی كۆمپێوتەری شیاو بۆ سیستەمەكانی تر و كاڵاكانی Be Inc زەود كردووە و تەنها بەمەبەستی بازاڕگرتن و دەرخستنی ویندۆز و بەرنامەكانی..
وە لە لەلێدوانێكدا هاتووە كە ئەسۆشییەیتد پرێس لەسەر زاری قسەكەرێكی كۆمپانیای مايكرۆسوفت پەخشی كرد، گوایە ڕێكەوتنێك هەیە بەرامبەر ئەو پارەپێدانە كە كۆمپانیاكەی دان بە هیچ جۆرە هەڵەیەكدا نانێت بەرامبەر بە Be Inc لەدادگادا. داواكاریی ئەم دادگایی كردنەش چوارهەم دانەیە لەو جۆرە كە دژ بە مايكرۆسوفت بەرزكراوەتەوە، هەمووی باس لە پێشێل كردنی مافی بەرامبەر دەكا لە بازاڕەكانی كۆمپیوتەر كە مايكرۆسوفت پێیهەستاوە.. و ئێستاش باجەكەی ئەدات..
هەر لەم ڕوانگەیەوە لە ئایاری ئەمساڵدا مايكرۆسوفت بڕی 750 ملیۆن دۆلاری دا بە AOL Time Warner بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنێك لە گەڵیاندا. و شایانی ناو بردنە كە هەردوو كۆمپانیای Sun Microsystems وBurst.com هێشتا لە دادگایی كردندان دژ بە مایكرۆسۆفت بە هەمان هۆكار و تا ئێستاش نەگەیشتوونەتە ئەنجام..
بۆ زانیاریش كۆمپانیای Be Inc كۆمپانیایایەكی بچووكە و بنكەكەی لە كاليفۆرنيا یە، و پێ دەچوو ئیفلاس كردنی خۆی ڕابگەیەنێت لەم ماوەیە دا.
سەرچاوە



Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Opera 9.6 خێراتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڕانکاری و تشتی نوێ!
وێبگه‌ڕی Opera 9.6 له وه‌شانی نوێی خۆدا وێڕای به خێراکردنی‌ ، تۆزێ گۆڕانکاری و تشتی ناسک و نوێ پێشکێش ده‌کات وه‌کوو Opera Link ،Feed Preview، و ...


  نوێترین فیلم ببینه‌ به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به‌ خۆڕایی فیلمه‌ نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو ‌Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.


  وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر ‌ ‌ توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه‌ تاقیبکه‌یته‌وه‌.


  Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه‌ وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه‌ زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده‌ به‌ کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه‌.