Blaster:  ڤایروسێكی نوێ كە زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە
ڤایروسێكی نوێ كە بەم تازەییانە لە سەر ئینترنێت بڵاو بووەتەوە بە پەلە و خێرایی یەكی زۆر بە نێو كامپیۆتەرەكاندا بڵاو دەبێتەوە. كرمی ئەم ڤایروسی لە ژێر ناوی Blaster دا بڵاو بووەتەوە و لە رێگای ئەو فایلانەی كە دەكرێنەوە و ئێمایلەوە لە كامپیۆتەرێك دەڕواتە كامپیۆتەرێكی دیكەوە.
پێر هەلكڤیست Per Hellqvist زانای بواری پاراستین كامپیۆتەر لە ڤایروس، لە شیركەتی Symantec دەڵێ: \" ئێمە لە شوێن ئەوە دەگەرێن ئەم ڤایروسە بدۆزینەوە و چارەسەرێكی بۆ پەیدا بكەین، بەڵام تاكوو ئێستا كۆسپێكی زۆری پێك هێناوە، بەڵام هێشتا نازانین چەند كەس تووش كردووە.\" ئەم ڤایروسە بێجگە لە ڤیندۆزی ئكس پی، 2000، ئن تی و ڤیندۆزە كۆنەكان، ماكینتاشیش تووش دەكا.
كرمی ئەم ڤایروسە لە رێگایەكی تایبەتی یەوە كە بە سوێدی پێی دەڵێن (Säkerhetshål) (تاریفێك زۆر لەم وشە كراوە و بە كوردی زۆر هەڵدەگرێ، ئەوانەی پێیان خۆشە دەتوانن لە ئیترنێتدا تاریفەكە بخوێنەوە، بەڵام بە كورتی دەتوانم بڵێم كە بۆشایی و كونی چووكە لە سیستمی ڤیندۆزدایە كە ڤایروسەكان لەم بۆشایی و كونانەوە دێنە نێو كامپیۆتەرەكەوە) لە كامپیۆتەرێكەوە دەرواتە نێو كامپیۆتەرێكی دیكە و پرۆكرامێك بە ناوی TFTP هەڵدەكا كە ئەویش بە نۆرەی خۆی هەموو كرمی ڤایروسەكە دەكێشێتە نێو كامپیۆتەرەكە. پێر هەلكڤیست دەڵێ ناوی ئەم كرمەش msblaster.exe ە.
Säkerhetshål لە هەموو جۆرەكانی ڤیندۆزدا هەن و لە مانگی ژولیەوە ناسراون و لە نێوەڕاستی هەمان مانگیشەوە، لە ماڵپەڕەكەی شیركەتی مایكرۆسۆفت دا جۆرە fix ێك هەیە كە مرۆڤ دەتوانێ دایبەزێنێ و ئەم كون و بۆشاییانە (درگای پشتەوە)ی پێ پڕكاتەوە كە ڤایروسەكەی لێوە دەێتە ژوورەوە.
ئەوانەی كە ئەم جۆرە fix ەیان دابەزاندووە، دەتوانن هەناسەیەكی راحەت و ئاسوودە هەڵكێشن، ئەوانەش كە تاكوو ئێستا دایان نەبەزاندووە، هەتاكوو تووشی ئەم ڤایروسە نەبووگن دەبێ دایبەزێنن.
سەرچاوە: رۆژنامەی سوێدی ئافتۆن بلادێت
وەرگێڕان: حامید درودی
11/8/2003
تێبینی: پەرانتێزەكان () هی منن. ـ وەرگێڕـ


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.