یەكیەتی ئەوروپا: دەستەیەكی بەڕێوەبەری یەكیەتی ئەوروپا، ماوەی مانگێك به زلەكۆمپانیای ئەمریكی Microsoft دەبەخشتێت، بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەكانی یەكیەتی بداتەوە ئەگینا بەرەنگاری ئابڵووقەی ئابووری دەبێتەوه. به پێچەوانەی وڵاتەیەكگرتووەكان، كێشەی یەكیەتی ئەوروپا لەسەر Internet Explorer نییه، بەڵكو زیاتر بایەخ به Media Player دەدات، گوایه مایكرۆسۆفت به پێوەلكانی Media Player لەگەل سیستمی كارگێڕی ویندۆز، دژ بەیاساكانی یەكیەتی ئەوروپا دەجوولێتەوه.
داواكارییەكان سادەو ساكارن، مایكرۆسۆفت دەبێت لەماوەی مانگێكدا بڕیاری گۆرینی سیاسەتی خۆی بدات: پێویسته لەگەڵ Media Player ـی مایكرۆسۆفت پرۆگرامی دەنگ‌وڕەنگی كۆمپانیای تریش بڵاوبكاتەوه؛ بۆ نموونه Real Audio و Quick، یاخود دەبێت ویندۆزی ئەوروپی بێ-مێدیا پلێیەر بڵاوبكرێتەوه. شایانی باسه هەردوو كۆمپانیای RealNetworks وSun زۆر بەخۆشحاڵییەوه گوێدەدەنه ئەم هەڕەشانەی یەكیەتی ئەوروپا.
BBC
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Opera 9.6 خێراتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڕانکاری و تشتی نوێ!
وێبگه‌ڕی Opera 9.6 له وه‌شانی نوێی خۆدا وێڕای به خێراکردنی ، تۆزێ گۆڕانکاری و تشتی ناسک و نوێ پێشکێش ده‌کات وه‌کوو Opera Link ،Feed Preview، و ...
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
|
| |
|