چاو-گەمه: یاری Eyetoy بۆ پلێی-ستێیشنی 2 PS یەكێكه له كایه سەرسووڕمێنەرەكان. بریتییه له وێب-كامێرایێك كه به USB-پۆرتی پلێی-ستێیشن دەبەسرێتەوه. كامێراكه تۆی یاریكەر دەكاته بەشێكی یارییەكە. بەم شێوەیه ئەگەر تەمەنت لەنێوان 3 و 103 ساڵه، دەتوانیت یەكێك له 12 یاری هەڵبژێریت، وەكوو: بەرزكردنەوەی تۆپ و بۆكسێن و كەنگ-فوو و هیتر. شایانی باسه، یاری ناوبراو وەرزشێكی ماندووكەرە و زۆریش سوودبەخشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت به پێكەنینەوه كێشیان دابەزێنن. گرنگ ئەوەیه لێرەدا وەكوو یاری تر نییه تەنها كیبۆرد یا جۆی-پاد بەكاربێنێت، بەڵكوو پێویستی به جوولەیەكی زۆره. نرخی یاری و كامێراكه بەیەكەوه له سنووری 70€ دا دەبێت. بەداخەوه كه تەنها بۆ ps2 دەستدەدات.
EYETOY
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|