دژه سیخوڕی: زۆر پرۆگرام هەن، بەتایبەتی له ویندۆزی XP دا، بێ ئەوەی پرسیارت لێبكەن خۆیان پەیوەندی به سێرڤەرەكانی مایكرۆسۆفت دەكەن بۆ نوێكردنەوەو داگرتنی هەڵەڕاستكەرەوەكان و شتی تر. بەڵام له كاتی ئەم پەیوەندییەدا، كێ دەزانێ، لەوانەیه زانیاری دەربارەی خۆت و كۆمپیوتەرەكەشت ڕەوانەی مایكرۆسۆفت دەكەن. ئەمەش كێشەیەكی گەورەی جیهانی داهاتووه؛ كه بتوانیت 100$ كۆنترۆلی كۆمپیوتەرەكەت بكەیت. بۆیه پرۆگرامێكی وەك XP-Antispy بەشێكی زۆر لەم خۆنوێكردنەوانەی ویندۆز ڕادەگرێت، هەرچەنده لەوانەیه ئەم بەشه دڵۆپێكی ناو دەریایەك سیخوڕی بێت.
XP-Antispy
داگرتن
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|