support: ناخۆشترین خه‌ونی سۆبۆرتێرێك
س: فه‌رمۆ، چ یارمه‌تی یه‌كت پێویست بوو؟
م: سلاو... من كۆسپێكم له WorPerfect بۆ پێش هاتوو.
س: چ كۆسپێكه؟ بێ زه‌حمه‌ت باسی بكه.
م: چۆنت بۆ باس بكه‌م، له به‌یانیه‌وه دانیشتووم ده‌نووسم، ئێستا هه‌مووی ون بوو.
س: هه‌مووی ون بوو؟
م: به‌ڵێ، هه‌مووی چوو.
ش: ئه‌ها، ئێستا شاشه‌كه‌ت چۆنه، چی پیشان ده‌دا؟
م: هه‌مووی چۆڵه.
س: چۆڵی چۆڵ؟
م: به‌ڵێ، هیچی له سه‌ر دیار نیه و پێیچی خۆش نیه ئه‌وی من نووسیومه، پیشانی بدا.
س: هێشتا له \"ڤۆردپرفێكت\" دای یان هاتوویته ده‌ره‌وه بۆ Dos ؟
م: ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ی چۆنه؟
س: ده‌توانی Dosهكه ببینی؟
م: من نازانم Dos چی یه، باسی چی ده‌كه‌ی؟
س: قه‌یدی ناكا، له‌وه گه‌ڕێ. پێكانه‌ی مشكه‌كه‌ت له سه‌ر شاشه‌ی كامپیۆته‌ره‌كه‌ت ده‌بینی؟
م: به‌و جۆره‌ی من ده‌یبینم، پێكانه و مێكانه نیه، ئه‌وه‌ش نووسیبووم پیشانی نادا.
س: ئه‌ی Monitor كه‌ی تۆ لاپێكی گچكه‌ی پێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پیشان بدا كه هه‌ڵكراوه، ئه‌و لامپهی Monitor كه‌ت رۆشنه؟
م: Monitor چی یه؟
س: ئه‌وی كه وه‌ك ته‌له‌فزیۆنێكی چووكه وایه، ئه‌وه لاپێكی پێوه‌یه، ئایا ئه‌و لامپه هه‌ڵكراوه؟
م: نازانم
س: قه‌یدی ناكا، چاو له پشتی Monitorه‌كه‌ت بكه بزانه، سیمی به‌رقی پێوه‌یه، ده‌توانی بیبینی؟
م: پێم وابێ.
س: زۆر باشی به‌شوێنی ئه‌و سیمهدا بڕۆ بزانه له كونی كاره‌باكه‌ی قه‌د دیواره‌كه دراوه؟
م: به‌ڵێ، لێی دراوه.
س: زۆر باشه، كاتێك چوویته پشت كامپیۆته‌ره‌كه‌وه، چاوت له پشتی Monitorهكه كرد، ئایا ته‌نیا یه‌ك سیمی پێوه بوو، یان دوو؟
م: نه نه‌مبینی.
س: چاوی لێ بكه، ده‌بێ دوو سیمی پێوه گرێدرابێ.
م: به‌ڵێ دووانی پێوه‌یه.
س: زۆر چاكه، سیمهكهی دیكه‌یان بگره و به شوێنی دا بڕۆ بزانه له پشت كامپیۆته‌ره‌كه دراوه؟
م: ده‌ستم پێ ناگ.
س: ئه‌ها، ئه‌ی نایبنی كه لێیدراوه؟
م: نه‌وه‌ڵا، نایبینم.
س: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ژنۆت سه‌ر مێزی كامپیۆته‌ره‌كه‌ت دابنێی و خۆت شۆڕبكهیهوه به ملیشیدا، هه‌ر نایبینی؟
م: نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاریكه نایبینم.
س: تاریكه؟
م: به‌ڵێ، لامپاكانم گوژاونهتهوه و ته‌نیا له په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه رووناكایی دێ، ئه‌ویش زۆر كه‌مه.
س: ئه‌ی ناتوانی لاپهكانت هه‌ڵكه‌ی؟
م: نه‌وه‌ڵا ناتوانم.
س: بۆ ناتوانی؟
م: بۆ ئه‌وه‌ی به‌رق چووه.
ش: به‌رق چ...بهرقهكهتان پساوه؟ ئه‌ها پێم وابێ ئێستا كۆسپهكهمان دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌رێ تۆ كارتوونی كامپیۆته‌ره‌كه‌ت ماوه كه تێیدا كڕیت؟
م: به‌ڵێ هێشتا ماون، له ههمبارم داناوه.
س: زۆر چاكه بڕۆ كارتوونهكان بێنه و كامپیۆته‌ره‌كه و Monitorهكه و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه له گه‌ڵی بوو تێبنێوه و بیبه‌ره‌وه بۆ ئه‌و دوكانه‌ی كه لێت كڕیوه.
م: ئه‌ها، یانێ هێنده پیس تێكچووه؟
س: ئا منیش له‌وه ده‌ترسێم.
م: منیش پێم وابێ، به‌ڵام چێیان پێ بڵێم؟
س: پێیان بڵێ كه تۆ له‌وه بێ مێشك تری كه كامپیۆتهرت هه‌بێ.
وه‌رگێڕان له سوێدی یه‌وه: حامید درودی
3/8/2003