Camtasia Studio: Camtasia Studio
زۆر جاران مرۆڤ یارمەتی كەسێك دەدا تێدەكۆشێ بە شێوەی جۆراوجۆر بۆی شی بكاتەوە كە فلان فایل و فیسارە ماپ چۆنن و دەبێ كرت لە سەر چ شێنێ بكا و... بەداخەوە ئەم جۆرە شیكردنەوانەش زۆر جار دوای باسێكی دوور و درێژ ئنجامێك وای نابێ و كۆسپەكە هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە. ئیمڕۆ پرۆگرامێكم لە سەر ئێنترنێت دیت كە مرۆڤ دەتوانێ زۆر بە هاسانی فیلم بۆ خۆی دروست بكا، بە بڕوای من ئەم پرۆگرامە بۆ ئەم جۆرە كارانەی لە سەرەوە باسم كرد، لەوێنەی نیە. مرۆڤ دەتوانێ بە دابەزاندنی پرۆگرامێك هەموو ئەو كارانەی كە لە سەر \"دیسك تاپ\"ی كامپیۆتەرەكەی دەیكا فیلم هەڵگرێتەوە و پاشەكەوتی بكا و پاشان بۆ ئەوانەی كە پێویستیان بەم جۆرە زانیاری و شیكردنەوەیە هەیە بنێرێ. بێجگە لەمانەش زۆر \"ئفەكت\" و زیادەكاری بۆ رازاندنەوەی فیلمەش لە گۆڕێدایە كە یارمەتی زیاتر دەدەن بە بكارهێنەر. من بۆ خۆم تاقیم كردەوە و یەكجار بەكەڵكە. ئەوانەی پێیان خۆشە دەتوانن ئەم پرۆگرامە لەم شوێنەوە بە خۆڕایی دابەزێنن.
Camtasia Studio
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|