تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بۆ رێز گرتن لە ستیڤ جۆبز فرۆكەیێكیان كرد بەناوی.

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/25

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

خۆشەویستی بۆ "جۆبز" لە دوای مردنیدا، کەوتۆتە زۆربوون لە نێوان گەلانی جیهان. لە بۆلگاریا قۆتابخانەیەكییان كردۆتەوە بە ناوی ئەو و ئێستایش كۆمپانیای فرۆكەوانی ڤێرجنی ئەمریكا "Virgin America "ناوی فرۆكەیەكی گۆڕیوە بە ناوی "جۆبز"، ئەم فڕۆكەیە، Airbus A320 ، ئەم رەستەیەش دەیڕازێنێتەوە “Stay Hungry, Stay Foolish” کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە زانكۆی ئیستێنفۆرد لە وتارێكی جۆبزدا هاتووە. هەرچەندە پێشتر لە ساڵی ١٩٧٠ لە پشتی گۆڤارێك بە ناوی "Whole Earth Catalog" ئەم رەستە نووسرابوو .جۆبز لە ئەو وتارەی بە قوتابیەكانی زانكۆ گوتی : كاتێك ، كە هەواڵێك لە كەمپیۆتر و ئەنترنێت نەبوو گۆڤارێك بڵاو دەكرا كە زۆر پێم باش بوو . كاتێك كە كۆتاییان بە بڵاو كردنی گۆڤارەكەدا هێنا، ئەم رەستەیان لە ژێر وێنەیێك نووسیبوو . ئەمەش بوو بە ئاواتێك بۆ من و ئێستایش ئەم ئاواتە بۆ ئێوەی ئازێز دەكەم .
ئەگەر مانای وشە بە وشە بكەین ئەم رەستە دەبێت بە مە " برسی بمێنە و بێ مێشك(عەقڵ) بمێنە " بەڵام بە واتای گشتی دەبێتە ئەمە " هیچ كات لە پێشكەوتن هاستی تێری مەكە و هیچ كات بۆ فێربوونی زانیاری ،خۆت بە عەقلی گشتی مەزانە "