ئاگاداری لە دوو لۆپتۆپی كۆمپانیای لێنوو -Lenovo-
لێنوو كە تا ئێستا بە یەكێك لە كۆمپانیای درووستكردنی لۆپتۆپی بەهێز ،توانا و هەرزان لە بازاردا ناسراوە و هەر ئەمەش بووە بە هۆی ئەوەی كە هەوادار و فرۆشێكی زۆر لە بازار بگرێتە دەست. بە تایبەت ئەوە کە هەموو جارێک بەرهەمی ئەم كۆمپانیا جیاوازترە لەگەڵ بەرهەمەكانی رابردوویدا. ئەم كۆمپانیایە بە تازەیی دوو بەرهەمی لۆپتۆپی بەناوی (Ultrabooks) لە بازار پێشانداوە كە زۆر سووك ، جوان و بەنرخێكی كەمە . ناوی ئەم دوو بەرهەمە ناسراوە بە IdeaPad U410, U310 كە نوێترین ڕێکخەری ناوەندی كۆمپانیای ئینتێلی هەیە كە بە دڵخوازی كریار دەتوانێ بە جۆرەكانی HDD یان SSD لەسەر لۆپتاپەكەی دایبمەزرێنن. دێرایشی جۆری HDD ٥٠٠ گیگە كە دەتوانێ بە خواستی كریار دستكاری بكرێت (زۆر بێت). ڕام(ڕەم)ی ٤ گیگی لە سەرە كە توانای زیاد كردنی هەیە. مۆنیتۆریشیان لە لۆپتۆپی U310 : ١٣،٣ ئینچە و كارتی گرافیكی لە جۆری GMA 3000 ئینتێلە. بەڵام لۆپتۆپی U410 بە مۆنیتۆری ١٤ ئینچی، كارتی گرافیكی لە جۆری GeForce 610M ئینتێل بە دێرایشی ١ گیگە.
نرخی ئەم لۆپتابانە كە لە سالی ٢٠١٢ زایینی دێنە نێوی بازار 699 دولارن.
نرخی ئەم لۆپتابانە كە لە سالی ٢٠١٢ زایینی دێنە نێوی بازار 699 دولارن.
سەرچاوە:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش و ماندوو نەبی.
تەنیا یەک تێبینی چووکە: ئەگەر بکرێ وشەی زەقی زمانەکانیتر لە هەواڵەکاندا بەکار نەهێنرێ و لەوەی کە خۆمان هەمانە کەڵک وەربگرین زۆر باشتر دەبێ، هەوادار (هودار) بەراستی کوردی نیە. هوا+دار = هوادار واتە لایەنگر، پشتیوان، کەسێک کە حەز لە شتێک بکا. لە فارسیدا دەتوانی بڵێی "هوادار حزب"، "هوادار خوانندە"، هودار صدای علی مردان، بەڵام لە کوردەواری لای خۆماندا دەڵێم "لایەنگری حیزب"، لایەنگری گۆرانبێژ"، و" لایەنگری دەنگی عەلی مەردان". "هوا" لە فارسیدا مانای هەیە، بەڵام لە کوردیدا بێجە لە "با" لەوە ناچێ مانا بدا. هەر بۆیە لەم پێوەندییەدا بە کوردی مانای نیە.
هەرەها لە لای خۆمان "بار"یش "چار"ە.
سەرکەوتوو بی.

تکایە برا گیان ئێمە دەبێ پێکەوە بۆ ماڵێکی باشتر تێبکۆشین. کتێب و گۆڤاریش بۆ باس لەسەر رێزمانی کوردی زۆرن. دەستورزمانی کوردیش هەیە. رەنگە لای تۆ دەست نەکەون. بەڵام ئێستا بە بڕوای من ئەمە لە باشەکانە کە لەبەر دەستدایە، دڵنیام کە هەموو هاوڕێیانی ئێرە یارمەتیدەرن، منیش وەک برایەک لە خزمەتدام.
فەرموو:
http://zkurd.org/?Besh=babet&babet=8
فەرموو: http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=471#%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%85%20%D9%80%20%D8%AC%D9%88%D9%88%D8%AA%20%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%20%D8%A8%DA%86%D9%88%D9%88%DA%A9%20%C2%AB%20%C2%BB

لایک 1
کاکە قزوانی بەڕێز، ئەگەر ئەم کتێبەشت دەستکەوت زۆر زۆر باشە، سوودی باشی هەیە. من دەتوانم تەنیا وێنەی بەرگەکەت بۆ دابنێم. ئەگەر دواتر لەسەر تۆڕ بینیم بەستەرەکەت بۆ دادەنێم.
هەر بژیت
هەر بژیت
| پاشکۆ | قەبارە |
|---|---|
| 56.22 ک.ب. |