تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

فەرهەنگی کراوەی کوردی

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔75۔ )

 

فەرهەنگی دیکتیۆ Dictio ڕێگا بە ئەندامانیی دەدات وشە وەربگێڕن. بۆ ئەم مەبەستەش کارئاسانی زۆر کراون. هیوادارین تۆش بەشداربیت لە وەرگێڕان.
چوونەژوورەوە لە ڕێگای کورئایتیگرووپە.
زیادکردنی خێرا
فرە وشە
سێرڤەری وەرگێڕان
ئامار
http://www.kurditgroup.org/n/13299
ڕێنمایی
1 . ئەگەر وشەیەک، زیاتر لە یەک مانای هەبوو، ئەوا ماناکان دەبێت بە نیشانەی :: لەیەک جیابکرێنەوە.
2. دیکتیۆ، لێکدانەوەی وشەی ئینگلیزی نییە، بەڵکو دەبێت تەنها مانای وشەکە بە کوردی بنووسرێت.
3. لە کۆتایی وەرگێڕان خاڵ . دانان پێویست نییە و زیانی هەیە.

نموونە، کاتێک وشەی Bhutan دەکەین بە کوردی، ئەمەی خوارەوە هەڵەیە:
بوتان وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیایە

ڕاستەکەیان:
میرنشینی بوتان

پێویست ناکات لێکدانەوەی بۆ بکرێت، لەبەر هۆیەکی زۆر گرنگ. ئەگەر هاتوو ڕۆژێک لە ڕۆژان دیکتیۆ بۆ وەرگێڕانی دەق بەکاربهێنین، ئەوا کێشە درووست دەکات، بۆ نموونە:
I am gong to Bhutan
وەرگێڕانەکەی دەبێتە:
دەچمە بوتان وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیایە (ئەمەش زۆر ناحەزە)

کەچی ڕاستییەکەی دەبێتە:‌
دەچمە میرنشینی بوتان

بۆیە لە کاتی وەرگێڕاندا دەبێت بیر لە شوێنی وشەکەش لە ڕستەدا بکەینەوە. دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا وشەیەک لێکدانەوەی هەبێت، وەک:
میرنشینی بوتان:: وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا
بەمەرجێک وەرگێڕانی یەکەم ئەو وشەیە بێت کە لە کوردیدا لە ڕستە دەکرێت بەکاربهێنرێت.

بۆچوونەکان

كاک بەردەقانی .

بژین،

کاکە ئەو چوونە ژورەوەیە چاک بکە ، بە بۆنەی Mapmakerـەوە زۆر ووشەی نوی دەبینم ، دەمەوێ زیای کەم بۆ دیکتیۆ.

بژین،

بە ناهەق نەبوو، لە یەکەم جارەوە دەرمان کردی، کاردۆ بۆکانی.
بەڕاستی بێتام و بێ ... و بێ ....

بڕۆ

دیکتیۆش نوێکرایەوە بۆ وەشانی 7.9 ی دروپاڵ

دەستخۆش، کاری وەرگێڕان زۆر خۆشە ئێستا، بەڵام وەرگێڕانی خێرا، کار ناکات، ئەگەر بوارت بوو ، چاوێکی لێ بکەیت.
برداران ، قۆڵی لێ هەڵماڵن ، هەر ئەبێ خۆمان تەواوی بکەین.
ئەوانەی ئینگلیزی باش ئەزانن ، دەتوانن بە سەعاتێک ١٠٠٠ وشە وەربگێرن، زۆر ئاسانکاری کراوە، من بۆ زۆر وشە ئەبێ پەنا بۆ قاموس بەرم، خۆزگە وەکو نەرویجی ئینگلیزیم بزانیایە.

وابزانم کاردەکات، کاک زەندی

بەخوا کاک سەفیین وابزانم من و تۆ توش شەرێ ئەبین کاکە ، ئشێتا ویتم هەندێ ووشە زیاد کەم نەیکرد کردی بە پەڕەیەکی سپی یان ویستم یەکێ لە Randomـەکان زیا کەم هەمان کێشە هەبوو .

لەگەڵ ڕێزم.
بژین

سڵاو کاکە جوتیار،
ڕێزی تایبەتتان هەیە. لای من ئەم کێشەیە نییە. ئایا کەسی تر هەمان کێشەی لا درووست بووە؟

سڵاو كاك بەردەی بەرێز
ئەمەن ناتوانم دوو وشە بنووسم بۆ وەرگێران بۆ نموونە :
Relieve of a debt بە مانای" ئازاد كردنی قەرزار لە " پەیامی هەڵە دەدات . چی كەم !!!!!!!

سڵاو کاکە قەزوان،
ئەم فەرهەنگە 100.000 وشەی تێدایە، تەنها لە چەند حاڵەتێکدا دەکرێت وشەی تری بۆ زیادبکرێت. ئەمەی بەڕێزتان ڕستەیە. بەڕای هەر کاتێک وشە سەرەکییەکان تەواوبوون ئەو کات دەتوانین ڕستەش زیادبکەین.

كاكە بەردە پێشمەرگەتین

بەتالیۆنە (:

slao hevalan

بە هەمان شێوەی کاک جوتیار لای منیش پەڕەی سپی دێت ،لەکاتی زیادکردن.

لە کاتێ بۆ وشەیەک دەگەڕێم و نییە هەڵەم نایاتێ هیچ ئاماژەیەک بە نەبوون ناکا لە بنکەی دراو ، ئەوەش بکرێ خراپ نییە !

کاکە ئاکار، ئەگەر وشەیەک نەبوو لە ژێرەوە دەنووسرێت زیادیکە، بۆ نموونە وشەی Germs
Add a NEW translation to: Germs

لە Multi add
لەگەڵ ئەوەی کە وشەکان وەردەگرێت ،بەڵام ئەمەش دەدات:
Notice: Trying to get property of non-object in kig_dic_multi_form_submit() (line 1102 of /var/www/dictio/sites/all/modules/kig_dic/kig_dic.module).

ئەرێ ئەو بەتالیۆنەت لەکوێوە هێنا کاک بەردەقانی خۆ خەریک بو بقرتێم لەپێکەنینا!!!!

سڵاو،
لەوانەیە ئەم پرسە دووبارەش بێ، ئەو وشانەی لە چاوەڕوانیدان، واتە پێداچوونەوەیان دەوێت و کەسێکی دەسەڵات پێ دراو دەتوانێت جێگیریان بکا؟
سوپاس.

کاک سەفین هەر وەک خۆیەتی بۆ نموونە نووسیم ghgh پەڕەکە وەک خۆیەتی .

کاک بەردەقانی هەندێک ووشەی ئینگلیزیم بەرچاودەکەوێت لەم فەرهەنگەدا نیە ، نازانم ئەو ووشانە چۆن زیادکەم .

لەم بەستەرەوە زیادی بکە .

ڕێنمایی
1 . ئەگەر وشەیەک، زیاتر لە یەک مانای هەبوو، ئەوا ماناکان دەبێت بە نیشانەی :: لەیەک جیابکرێنەوە.
2. دیکتیۆ، لێکدانەوەی وشەی ئینگلیزی نییە، بەڵکو دەبێت تەنها مانای وشەکە بە کوردی بنووسرێت.
3. لە کۆتایی وەرگێڕان خاڵ . دانان پێویست نییە و زیانی هەیە.
4. ژمارەکردنی وەرگێڕان هەڵەیە

نموونە، کاتێک وشەی Bhutan دەکەین بە کوردی، ئەمەی خوارەوە هەڵەیە:
بوتان وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیایە

ڕاستەکەیان:
میرنشینی بوتان

پێویست ناکات لێکدانەوەی بۆ بکرێت، لەبەر هۆیەکی زۆر گرنگ. ئەگەر هاتوو ڕۆژێک لە ڕۆژان دیکتیۆ بۆ وەرگێڕانی دەق بەکاربهێنین، ئەوا کێشە درووست دەکات، بۆ نموونە:
I am going to Bhutan
وەرگێڕانەکەی دەبێتە:
دەچمە بوتان وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیایە (ئەمەش زۆر ناحەزە)

کەچی ڕاستییەکەی دەبێتە:‌
دەچمە میرنشینی بوتان

بۆیە لە کاتی وەرگێڕاندا دەبێت بیر لە شوێنی وشەکەش لە ڕستەدا بکەینەوە. دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا وشەیەک لێکدانەوەی هەبێت، وەک:
میرنشینی بوتان:: وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا
بەمەرجێک وەرگێڕانی یەکەم ئەو وشەیە بێت کە لە کوردیدا لە ڕستە دەکرێت بەکاربهێنرێت.

سڵاوبەڕێزان من یەکەمین بەشداریم تایبەت دەکەم بەدەست خۆشی بۆئێوەی ماندوونەناس
منیش دەمەوێت بەشداربم لەگەڵتان بەڵام من پرسیارێکم هەیە بۆنمونە من دەمەوێت وشەیەک زیاد بکەم بەڵام ئەگەر پێشتر ئەو وشەیە زیاد کرابێت لەلایەن کەسێکی ترەوە کێشەم بۆ دروست ناکات؟

بەخێر هاتی کاکە بڕیار خۆشحاڵین لەگەڵمان بیت!
باوەڕناکەم کێشە بێت، چونکە ئەگەر ووشەکە هەبێ لە داتابەیسەکەدا ئەوا ناتوانی زیادی بکەی.
هیوادارم هەڵە نەبم کاک بەردە!

بەخێرهاتی کاکە بڕیار،
ئەگەر وشەکە پێشتر هەبووبێت، ئەوا وەک پێشنیارێکی نوێ تۆماری دەکات، تا کەسێکی تر پێداچوونەوەی دەکات.
سوپاس

زۆرسووپاس هاوڕێیان ئێستا تێگەشتم پشت بەخوالەگەڵتان بەردەوام دەبم بەڵام لەبەرخوێندن زۆر ناتوانم ئینتەرنێت بەکاربێنم دووبارە سووپاس بۆئێوە .....

٦٥٠٠ وەرگێڕان تێپەڕی ،هیمەتێکی بەرفراوان بکەن تا تۆزێ خۆمان بگرین :)

٨٧٠ وەرگێڕان چاوەڕێی پێداچوونەوە و وەرگرتنە ،کەس خوا لێی گۆڕیوە بێت ئەمشەو و سبەی شەو هەر هەمووی ڕاماڵین؟

دەسخۆش ... من جاربەجار خەریکم

منیش قسوریم نەکردوە! لە پیاچونەوە ئەڵێم لە کەف خواردنەوە ناڵێم.

ئەوە کام بەڕێز بەمجۆرە وەرگێڕان دەکات :

cross eyed خێل:چاولار
disappointed ئومێد ڕووخاو:هیوابڕاو
مەبەستم لەو : کە هەڵەیە ،تکایە بەمجۆرە وەرگێڕانەکەت دەبێتە دوو ئیش

disappointed = هیوابڕاو:ئومێد ڕوخاو
هیچ هەڵەیەک نابینم

کاک هەردی مەبەستم لە ماناکە نەبوو ،بەڵکو ماناکەم بەمجۆرە وەرگرت بەڵام ئەو هێمای : کە هەڵەیە بەمجۆرە دابنرێ
ڕێنمایی
1 . ئەگەر وشەیەک، زیاتر لە یەک مانای هەبوو، ئەوا ماناکان دەبێت بە نیشانەی :: لەیەک جیابکرێنەوە.


ئەگەر زیاتر لەیەک مانا هەبوو ،ئەوەش تەنها ئەگەر زۆر دوو دڵ بوویت ئەوا بەم نیشانەی :: لەیەکیان جیابکەوە و هەمیشە وشەی یەکەم وشە دڵنیاکراوەکە بێت.
بمبورە و کاتت شاد.

دەستت خۆش کاکە هەڵۆ دیارە من هەڵە تێگەیشتم پێموابوو مەبەستت ماناکەیاتی. تێبینیەکانی کاک بەردەم خوێندەوە پێش ئەوەی دەست بە وەرگێڕان بکەم
ئەم نیشانەیە (::) بەم نیشانەیە (:) تێگەیشتبووم. بۆ دووەم تێبینیت
(هەمیشە وشەی یەکەم وشە دڵنیاکراوەکە بێت) بە دڵنیاییەوە وشەی یەکەم دەبێت ئامانجی خۆی بپێکێت.
سوپاس بۆ ئاگادار کردنەوەت بەڕێزتان ئێمە ببورن.

ئەزیزیت کاک هەردی گیان ،دەستەکانت خۆش و ماندوو نەبیت.

سڵاو کاک بەردەقانی،
ئایا وەکو تۆ باسی دەکەی لە کاتی وەرگێڕاندا بیر لە شوێنی وشەکە لە ڕستەدا بکەینەوە. بۆ نموونە وشەی (تەرخانکردن) ،ئایا ئەگەر بەمجۆرە زیادبکرێ دواتر کێشە دروست ناکات؟ مەبەستم ئەوەیە لە دواییدا کە لەناو ڕستە بەکارهات ،لەوانەیە جێناوی لکاوی پێوە بلکێت وەکو ، (تەرخانم کرد - تەرخانی کورد - تەرخانت کرد) ،جا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بەسەریەکەوە بنووسرێت بەمجۆرە (تەرخانکردن) یان بەجیا (تەرخان کردن) ،،یانیش جیاوازی نییە و لە دواییدا ئەمە چارە دەکرێ؟

کاتت شاد.

دەسخۆش هەڵۆی کورد، باسی بابەتێکی زۆر گرنگتان کرد، بۆیە بابەتێک وەک هەواڵ و دوایی وەک پڕۆژە بڵاودەکەمەوە.

کاک سەفین وەرگێڕان لە دیکتیۆ بەردەوامە و بەڵام هێشتا :
سڵاو کاک بەردەقانی،
ئایا وەکو تۆ باسی دەکەی لە کاتی وەرگێڕاندا بیر لە شوێنی وشەکە لە ڕستەدا بکەینەوە. بۆ نموونە وشەی (تەرخانکردن) ،ئایا ئەگەر بەمجۆرە زیادبکرێ دواتر کێشە دروست ناکات؟ مەبەستم ئەوەیە لە دواییدا کە لەناو ڕستە بەکارهات ،لەوانەیە جێناوی لکاوی پێوە بلکێت وەکو ، (تەرخانم کرد - تەرخانی کورد - تەرخانت کرد) ،جا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بەسەریەکەوە بنووسرێت بەمجۆرە (تەرخانکردن) یان بەجیا (تەرخان کردن) ،،یانیش جیاوازی نییە و لە دواییدا ئەمە چارە دەکرێ؟

وەڵام نەدراوەتەوە ،چی بکەین؟

سڵاو کاک هەڵۆ
وشەکان لە دیکتیۆ، بێ-دۆخن، واتا stateless، ئەوەی تۆ باسی دەکەیت دەبێت POS tagger دیاری بکات. هەرچەندە زۆربەی زمانەکانی جیهان پۆس-تاگەرـییان هەیە، ئێمە نیمانە. بۆیە:
- بۆ سیستمی وەرگێڕان لەسەر بناغەی ئامار، کێشە درووست ناکات.

بەڵام ئەگەرهاتوو ڕۆژێک بڕیارماندا کە سیستمی وەرگێڕان لە ڕێگای ئامار بە کەڵک کورد نایەت، ئەوکات دەبێت چەند سکرپتێکی زیرەک بنووسرێن بۆ دەسنیشانکردنی دۆخی وشە لە ڕستەدا POS tagger.
سەبارەت بەشێوازی نووسین: تەرخانکردن ڕاستترە لە تەرخان کردن.

بزانە، لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زیرەکیی دەسکرد و زمانی کوردی زۆر کەمە یان نییە. بۆیە بۆ هەموومان سەختە بڵێین، چۆن و کام شێواز. بۆیە کە دەڵێین زانکۆکانمان خەریکی گوڵەبەڕۆژە خواردنبن زۆر باشترە.

نموونە:
تەرخانکردن - فرمانە
ئەم فرمانە دەکرێت لە 12 حاڵەتدا بنووسرێت:
تەرخانم کرد ، تەرخانت کرد، ...
تەرخان دەکەم، تەرخان دەکات، ...

گریمان سیستمێک لەسەر بناغەی مۆرفۆلۆجی بۆ وەرگێڕانی دەق بەکاردێنین:
- دەبێت بزانین وشەکە/فرمانەکە لە کام دۆخدایە: تەرخانم کرد = فرمانە، ڕابردووە، دەگەڕێتەوە بۆ کەسی یەکەمی تاک (POS tagger)
- هەموو وشەکان لە هەموو حاڵەتەکانییاندا دەبێت بنووسرێنەوە، بەڵام کارئاسانی زۆر دەکرێت. زۆربەی ئەو فرمانانەی بە "کردن" کۆتاییان دێت، هەمان ڕەوشتی فرمانی تەرخانکردن نیشان دەدەن، بۆیە: گۆڵکردن == تەرخانکردن (بەخستنەبەری)
بەڵام فرمانی "ڕۆیشتن" جیاوازە:
دەڕۆم، دەڕۆیت
ئەمەش لە باری داهاتوو == خواردن
بەڵام لە ڕابردوو جیاوازە.

کەواتە: ئەمە کاری دیکیۆ نییە. وەک خۆت دەبینیت.

بۆ کورد گەلێکی دواکەوتووە؟
یانزە ساڵه دووبارەی دەکەینەوە. نەبوونی لێکۆڵینەوە لەسەر ئاستێکی بەرز تا ڕادەی بەکارهێنان لە ژیانی ڕۆژانەدا. دیارە کاتێک کوردئایتیگرووپ گرنگی بە بوارێک دەدات، تەنها بۆ فیڕۆدانی کات نییە، بەڵکو بیر لە داهاتوو کراوەتەوە.

لە ساڵانی داهاتوودا، یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی جیهانی تەکنەلۆجیا، دەبێتە " کۆنترۆلکردنی ئامێر بە دەنگ ". واتا بە کوردی لە ماڵەوە بە تەلەفزیۆنەکەت دەڵێیت: داگیرسێ -> کوردسات -> پەککووو -> بکوژێوە.

بۆیە تا لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە زمانی کوردی ئەنجامنەدرێن، دەبێت، عەرزولحاڵ بۆ گووگڵ و مایکرۆسۆفت بنێرین، توخوا زمانی کوردیشمان بۆ زیادکەن. کێشەکەش ئەوەیە، کەس خۆی بە خاوەن ماڵ نازانێت، نە زانکۆکان و نە حکوومەت و نەکەسی بەدەرامەتیش.

ببوورە، کەمێک لە بابەت لامدا. بەڵام " یەکچاوێکی وەک منیش لە وڵاتی کوێراندا، پاشایە ".

لە بابەت لات نەداوە کاک سەفین گیان ،بەڵکو تازە دەچیتە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە. گرنگە ئەم خاڵانە نە ئێمە و نە تۆش سارد نەکاتەوە لە دیکتیۆ و هەموو هاوشێوەکانی دیکتیۆ لە داهاتوودا .

سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت و هەربژین.

منیش دەستخۆشیم هەیە بۆ ئەو ڕوونکردنەوە بەپێزانە! وەك کاك ئیگڵ وتی بەڕاستی کرۆکی بابەت ئەوەیە. ئێمە دەبێت لێرەدا لە ڕوانگەی بەرنامەسازییەوە بۆ زمانەکەمان بڕوانین تا ئاسۆی بەدیهێنانی ئەو پرۆژانە زیاتر بەدی بخرێت؛ مەبەستم وەرگێڕی دەق بە هەموو شێوازەکان و هەڵەگر یان ڕێنووسچاککەرێك بۆ کوردی.

گەلۆ، ئەو پیداویستی و تایبەتمەندییانە دەبێت چی بن تا فەرهەنگێكی وا بەرهەم بێنین کە هەم بۆ وەرگێڕانی دەق جیا لە شێوەی ئامار و هەم بۆ ڕێنووسچاككەرێك (spellchecker) بەکار بێت؟! واتە ئایا دەبێت لێكۆڵینەوە لە چ بوارگەلێكی رێزمانی و زمانەوانیدا بکرێت تا پێداویستییەکان بدۆزینەوە و ڕێگاچارەی گونجاو بگرینە بەر؟! ئایا هیچ نموونەیەکی زمانی دیکە، وەکوو ئینگلیزی یان زمانێكی دیکە شك دەبەن کە بەکەڵمان بێت لەم پێڤاژۆ -پرۆسە-یەدا؟ ئەگەر بەڵێ، دەکرێت بەردەست بکرێت تا هەرکەسە و بەپێی شارەزاییی خۆی بەردێك وەك خۆت هەڵگرێت و بیوەشێنێت؟ :)

هیوام بەردەوامیتانە و هەر بژین!

ببورن بەخوا من بەهەڵە لەبابەتەکە گەشتبوم، وامزانی لە موخا ین.

هەر بۆ فەرهەنگی دیکتیۆ و بۆ موخاش ،کتێبی Sunrise ــی مەنهەجی وانەی ئینگلیزی کوردستان ،کە ئێستا لە یەکی سەرەتاییەوە تا دوازدەی ئامادەیی ئەو کتێبەیە و بە بۆچوونی من زۆر پەرەسەندووە.
ئەمە ماڵپەرەکەیە کە دەتوانرێ کتێبی قۆناغەکان بە pdf دابگیرێ و سوود لە پێڕستی کۆتایی وەربگیرێ کە هەر کتێبە و لە کۆتاییەکەیدا فەرهەنگی وشەکانی تێدایە کە لەوانەیە بەسوود بێت بۆ ئێمە.
ئەمە جگە لەوەی هەر سێ چوار چیرۆکی درێژی تێدایە کە بە کوردیش هەیە ،هەرکە بە کوردی دەستم کەوت دایدەنێم بۆ (موخا) زۆر زۆر بەسوود دەبێت بە ئەو شێوازی ئامارەکە وەکو نموونەی ژێرنووسەکان.
ئەمە بەستەری ماڵپەرەکەیانە : http://www.sunrisekurdistan.com
بۆ نموونە ئەمە کتێبی قۆناغی دوازدەی ئامادەییە: http://www.sunrisekurdistan.com/sunrise-secondary/class-resources/level-12/

بژین.

دەسخۆش کاک هەڵۆ

سڵاو کاک بەردەقانی .
من کەسێکم هۆگری زمانی کوردیم ، لەوەی ئەم زمانە ڕێچکەیەکی هەبێت بۆ فێرکردنی بیانییەک لەزمانەکەمان و بچێتە هەرشوێنێکی کوردستان تێی بگەن و تێبگات . بەلام وەک دەڵێیت زانکۆکانمان گوڵبەڕۆژە بخۆن باشترە ، ئەمە توانجێکی نیشتمانییە لای من . دەشیا ئێستا گروپێک یان چەندگروێک سەنتڕاڵی داڕشتەی دوای پێکهێنانی زمانی ستاندارتی کوردی بوونایە . نەبوونی ئەم پێگەیە دیسانەوە دەمان بات بۆ سەکۆی ڕەخنە لەسەر سستی سیستەمی وڵام بۆ چەمکەکانی نەتەوە . گەشەکردنی زمانی کوردی لەپێگەیەکەوە فۆرمۆڵەدەکرێت و لە خوێندنگای ساوایانەوە دادەڕێژرێتە ناو مەیدانی چەسپاندنەوە .. وانەبێژی باشوری کوردستان بەرەو کارەساتێکی ترسناک دەڕوات ؛ وەک لاشەیەکی کەوتوو تەنها ئێمە بەچاوی بەزییەوە تێی دەڕوانین نەک وەک چارەسەر ، کاتێک ویستمان دەستی ڕاستکردنەوە بۆ درێژ بکەین ، ئەمە لەتوانای کەسو دوو کەسدا نییە ، بەڵکو لە ئەستۆی دەسەڵاتێکە بەئاوازەی ژیرانە لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانی نەک حیزبیدا هەنگاوی بۆ بنرێت .. ئەم هەنگاوە لەئێستادا بەم ئاوازەی دەسەڵات کارێکی کەنارییە .
من زۆر توانایەکی گشتگیرم نییە لەوەی لەگەڵ هەنگاوەکانی زمانگۆڕێکدابم ، بەڵام جاوی توانج و زمانی ڕەخنەم دەگەڕێت ، هەندێک لەو قسانەی بەڕێزت و ئەو بەڕیزانەی تر دەچنە خانەی پەسندکردنەوە بۆ بنیادنانی ئامادەکردنی زمانی بگۆڕ . دەبێت بۆ گۆڕین زمانێک هاوتا بێت لەگەڵ زمانێکی تردا ، ڕابردوو ئێستاو داهاتوو کۆ و تاک و فەرمان و ویست ی تیا بپێچرێت .. وردەکارییەکان هێندە بن کەبەرامبەری زمانێکی تر و خوێنەر و فێرخواز توشی ئاڵۆزی نەبن .
زۆر سوپاس و دەستان خۆش ئەم بابەتە پێوستی بەهەنگاوی سەرەتاو کۆتایەکی بێ کۆتایە ، بەنەوەیەک سەرەتاکەی دەست پێ ناکات و بەوەی لەئێستادا گەلەکەمانی تیا پێک هاتووە کۆتای نایەت ، بەڵکو ئەوەی لەژیاندا ئامادەیە پێویستە پەیامەکەی لەگەردا بێت بۆ پێدانی نەوەی داهاتوو ، بەڵام بەداخەوە نییە ..
کونجــرینی / سویسرا
خاوەنی سایتی ڕەهێڵپۆست

یاخوا بەخێر هاتی کاکە کونجرینی ئەوا هاوکارێکی کەی زمانەوانیمان بۆ زیاد بوو. زۆر خۆشحاڵم بە دەرکەوتنتان.

زۆر سوپاس کاک هێمن ، من بەپێی توانا و ئەوەی هەیە لەهەگبەکەمدا لە خزمەتاندام .. کونجـرینی

سڵاوتان لێبێت بەڕێزان. حەزم کرد بەشداری یەکی چالاکتان لەگەڵدا بکەم بەڵام شتێکی ناخۆشە کە ناتوانیت ووشەی ئینگلیزی نوێ بۆ فەرهەنگەکە زیادبکەیت. هەر چۆنێك بێت بەپێی تواناکار لەسەر ئەو ووشانەی لە سێرڤەرەکەدا هەن دەکەم بۆ وەرگێڕانیان. من خۆم فەرهەنگێکم بۆ زاراوەکانی ناو چەند پرۆگرامێکی ئەندازیاری شارستانی و میکانیك درووستکرددوە بەڵا تائێستا تەنهاخۆم لە نووسینی کتێب و ووتارەکانمدا سوودم لێ وەرگرتووە. ئێستا حەزم کرد بیکەمە فەرهەنگێکی ئەلکترۆنی تا خەڵکانی تریش سوودی لێ وەرگرن.

کاک حمید دەتوانی وشەش زیاد بکەی بە شێوەی خێرا و بە فرە زیادکردنیش
http://dictio.kurditgroup.org/dict/multi فرە زیادکردن
http://dictio.kurditgroup.org/dict/add زیادکردنی خێرا
وە هەر وشەیەکیش کە نووسیت و وەرنەگێڕدرابوو ئەوا ڕاستەوخۆ لەلای ڕاستی خوارەوە پێت دەڵێ ئەو وشەیە وەرگێرە.

دەستخۆش و بژیت.

کاك هەڵۆ وانی یە ئەوە من نزیکەی ٥٠ ووشەم تاقیکردەوە بەڵام بەشێکی زۆری ووشەکان قبووڵ نابن، وەك لەوێنەکەدا دەیبینیت دەڵێت ئەم ووشانە نەناسراون.
ڕێز و سوپاس بۆ تۆ.

کاك حەمید، پێم وایە لەکاتی ئێستادا پاڵپشتی دەستەواژەی ٢-وشەیی (ڕستە) و زیاتر ناکات، بەڵکوو دەبێت تەنیا ١ وشە بێت. دەتوانیت بۆ زانیاریی زیاتر تەماشای پەیامی چواردەهەم بکەیت.

سەرکەوتوو بیت!

کاک حمید ،وەکو Bardaqani نووسی:
ئەم فەرهەنگە 100.000 وشەی تێدایە، تەنها لە چەند حاڵەتێکدا دەکرێت وشەی تری بۆ زیادبکرێت. ئەمەی بەڕێزتان ڕستەیە. بەڕای هەر کاتێک وشە سەرەکییەکان تەواوبوون ئەو کات دەتوانین ڕستەش زیادبکەین.
+
وە تکام وایە چاوێک بخشێننەوە بەو (ڕێنمایی) کە کاک بەردەقانی لە سەرەوە نووسیویەتی ،بە تایبەتیش لەیەک جیاکردنەوەی وەرگێڕانی هاومانا بە :: نەک بە مێرگول و فاریزە.

بژین.

سەرەتا کاک حەمید بەخێربێیت بەڕێزم دەستەواژەی دوو وشەیی زیاد دەکرێت ئەم فەرهەنگە هەندێک ووشەی دەست نیشان کراوی تێدایە کە دەکاتە نزیکەی 100000 وەکو کاک بەردە و کاک هەڵۆ ئاماژەیان پێداوە بەڵام مەرج نیە تەنها ئەم 100000 بێت ئەتوانیت هەر جۆرە ووشەیەک زیاد کەیت کە پێت خۆشە بۆ نموونە من ئەم وێنەیەی بەڕێزت داتناوە تەنها ئەم ووشەم زیاد کرد auto-hide . ئەگەر ئێستا گەڕانێک لەدیکتیۆ http://dictio.kurditgroup.org/dictio/auto-hide ئەنجام بدەیت ئەوا ئەبینینکە ئەو ووشەی بەڕێزتان زیادکراوە هیوادارم کە ساردنەبیتەوە و بەردەوام بیت. ئەمەش سێ ووشە http://dictio.kurditgroup.org/dictio/computer%20aided%20desig سەرکەوتووبیت

دەستتان خۆش ئازیزان بۆ ڕوونکردنەوەکانتان. باوەڕبکەن ئەم ماوەیە ئەوەندە سەری خۆم قاڵ کردووە ناپرژێمە سەر هەموو شتێك. بەڕاستی بواری ئەوەم نەبوو بەتەواوی ڕێنمایی یەکان بخوێنمەوە، ئەوەم بەئاسانتر زانی کە گفتوگۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێزدابکەم. بەتایبەتی کاك هەڵۆی ئازیز کە هەمیشە ئامادەیە و یەکسەر وەڵام دەداتەوە.
بەپشتیوانی خوای گەورە من هەربەردوام دەبم و بەنیازم ڕیکۆردی بەشداربووان بشکێنم. هەر سەرکەوتووبن.

سڵاو
من ئەم كێشەیەم تووش بوو:
لە كاتێ وەرگێڕاندا ئەگەر ووشەكە زیاتر لەیەك مانای هەبێ و ووشەی یەكەم كۆتایی بە پیتی بزوێنی(ە) هاتبێ ناتوانم دوو سیمی كۆڵۆنەكە:: بنووسم ::
لەم پەیامەش نەمتوانی بینووسم لە دوای (كۆڵۆنەكە)) و خستمە دووای ووشەی (بنووسم)
پەیامی دووەم :
لە پەیامەكەی یەكەم دەرچوو بەڵام پاش (پاشەكەوت كردن) نازانم بۆ لە كاتی نووسین دەرناكەوێ ، بەڵام لە دیكتیۆ هەر وەك خۆیەتی نە بەدیاردەكەوێ و نە دەهێڵێ ووشەكە زیادكەم!

سڵاو کاکە هیوا
هەندێک جار ئەم هەڵەیە روو دەدات بە هۆی copy و paste وە یاخوود بە هۆی بەکارهێنانی ئینتەرنێت خوێنەرێکی نەگونجاو.منیش تووشی هەمان هەڵە بووم مەبەستم ئەوەیە کاتێک دەمویست ئەم هێمایە زیادبکەم (::) لە لای خۆم دەرنەدەکەوت بەڵام لە پاش پاشەکەوتکردن بێکێشە دەبوو. ئەگەر کاتت هەبوو لەسەر مۆزیلا یاخوود کرۆم تاقیکەرەوە هیوادارم چارەسەربێت.

سوپاس كاك هەردی خۆم كرۆم بەكاردەهێنم بەڵام تازە مۆزیلام دابەزاند كێشەكە نەما

کاتێك ئاوەڵکردارێك دەنووسن، هەموو پیتەکان بەیەکەوە بلکێنن و بۆشایی مەخەنە نێوانیان، وەکوو "بەپەرۆشەوە"، نەك "بە پەرۆشەوە" یان "بەسەرکەوتوویی"، نەك "بە سەرکەوتوویی".
سوپاس!

سڵاو كاك زمانیار سوپاس بۆ ڕاستكردنەوە بەڵام چۆن دەتوانم هاوشێوەی ئەم ووشەیە زیاد بكەم computer aided desig مەبەستم لە زیادكردنی زیاتر لەیەك ووشە

سڵاو کاك هیوا.

وەکوو لەسەرەوەش ئاماژەی پێکرا، لە کاتی ئێستادا تەنیا یەك وشە زیاد دەکرێت. تکایە لە یەك وشەیییەکانەوە دەست پێبکە و پاشان کە ٢-وشەیی و چەندوشەییش بەردەست کرا، ئەوکات دەست دەکەین بە وەرگێڕانی ئەوانەش. ئێستا هەوڵ بدە بە هەرجارە و یەك وشە یاخود چەند وشە پێكەوە. لە چەند وشە پێكەوەدا دەتوانیت بە کرتەکردن لەسەر (Choose for me) ئەوا ئەو وشانەت بۆ پێشنیار دەکات پاچڤەیان بکەیت، کە بوونیان هەیە لە بنکەدراوەی دیکتیۆدا.

سەرکەوتوو بیت!

ئەم کاتەتان باش
تێبینیەکی بچووک::هاوڕێیان ئێستا لە سەرووی 1000 ووشە لە بەشی پێداچوونەوەیە مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە کە بۆ ئەوەی گوشار نەخرێتە سەر ئەو بەڕێزانەی پێداجوونەوە دەکەن تکایە پێش زیادکردنی هەر ووشەیەک دڵنیابە کە پێشتر زیاد نەکراوە بۆ ئەم مەبەستەش لە Dictio گەڕانێک ئەنجام بدە پاش ئەوەی دڵنیابوویت کە ئەو ووشەی زیاد نەکراوە لە پاشان دەست بەوەرگێڕانی بکە، ئەگەرنا کاتی خۆت و بەڕێوەبەرانی پێداچوونەوەش بە فیڕۆ دەچێت. زۆربەی ووشەکانی ئەم دواییە کە زیادکراوە دووبارەیە. دەستی هەموولایەک خۆشبێت

سڵاو!
کاک هەردی ئەگەر گەڕان ئەجام بدەین، ئەوا کاتێکی یەکجار زۆری ئەخایەنێت، ئەبێ سیستەمەکە دووبارە قبوڵ نەکات، ئەگەرنا پێداچوونەوەش کاتی زۆر دەخایەنێت.
من هەندێک وەرگێڕانم ئەنجام دا، ویستم بزانم کات زۆر دەخایەنێت، زۆر بەخێراییش ئەنجامم دا، بەڵام کات زۆر دەبات، پێم وانیە ئە کارە بەگروپی ٤ بۆ ٥ کەسی تەواو بێت، پێوستی زۆرتربین و کاری پیاچوونەوەش ٢ بۆ ٣ کەس بێت.

کاک زەندی گیان مەبەستەکەی منیش کاتە ئەگەر گۆڕانکارییەکی وەها بکرایە کە سیستەمەکە ووشەی دووبارەی قبوڵ نەکردایە ئەوا بە دڵنیاییەوە کارەکان خێراتر بەڕێوەدەچوون.

من دوێنێ هەندێك پیاچوونەوەم بۆ وەرگێڕانە هاتووەکان کرد. کاك هەردی ڕاست دەکات، وەرگێڕانی دووبارەبۆوەی زۆر تێدایە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێم وایە وا بەسوودترە کە وەرگێڕانی نوێ بۆ هەمان وشە بەڕێپێدراوی بمێنێتەوە، چونکە لەوانەیە وەرگێڕانە نوێكان وشەی نوێ و جوانتری تێدا بێت و ئەو کاتە چاوپیاخشێنەر (reviewer) دەتوانێت وەریانگرێت و تێکەڵکێشیان بکات و چەندبارەبووەکان بسڕێتەوە. ئەوەی ڕاستی بێت، من هەر لە سەرەتاوە وام بەباش زانیوە و وام کردووە. بمانەوێت و نەمانەوێت کات هەر دەخایەنێت، کەواتە با فەرهەنگێكی بەپێز و ژیاوی زەحمەت بەرهەم بێت. گرنگ نییە خێرا بین تا زۆر و بۆر بێت، گرنگ ئەوەیە بەردەوام بین گەر کەمیش بێت شتێكی باش بێت.
هەر بژین و بەردەوام بن!

بەرواری دروستبوونی فەرهەنگەکە بریتییە لە ١٦ /٢ / ٢٠١١ ؟ ،من بێرەدا http://www.kurditgroup.org/n/13299 ئەوەم داناوە ،ئایا ڕاستە؟

ئەرێ ئەم هەڵەیە چییە؟
http://dictio.kurditgroup.org/translate/languages?sort=asc&order=Language
پرسیارێكی تر هیچ ڕێگایەك هەیە بۆ ئەندامی ئاسایی بۆ ئەوەی بزانێ چەند ووشەی پێداچوونەوەی بۆكراوە یان چەند ووشەی زیاد كراوە؟

کاکە بەردەقاني ئەم کاتەت باش!
کاتێک (دیکتیؤ)م بیني، زۆر دڵخۆش بووم. خێرا خۆشم ناونووسکرد لە پۆرتاڵەکەتان. دەمێکە کردنەوەی پۆرتاڵێک بۆ دامەزراندنی فەرهەنگێکی کوردي- کوردي لە مێشکمدا دێت و دەچێت، بە بێ ئەوەی لەبەر سەقاڵي هیچم پێ‌ کرابێت. ئەمەی ئێوە ئینگلیزي- کوردي‌یە؛ زۆر باشە و زۆریش پێویستە.--....،. هەر لەبەر ئەوەی دەستەڵاتێکی سیاسي نییە کە هەست بە گرنگي ستانداردکردن و سیستەماندنی زمانی کوردي بکات، نابێ ڕۆشنبیران کارەکە بەربدەن و بۆڵەکردووانە هەر تەماشای بێ‌سەروبەربوونی ڕۆژبەڕۆژ پتری زمانەکە بکەن. بۆ کاری هەرەوەزي‌ش لە ئینتەرنێت گونجاوتر نییە لەم بارەیەوە.،. بەڵام خۆتان دەزانن، کوردي کێشەی' زۆرە:،:
1. دیالێکت: بە لای کەمەوە دوو شێوەزار (کرمانجي‌ی سەروو و کرمانجي‌ی خواروو) خۆیان وەک زمانی کوردي پێشکەشدەکەن و لەپەرەسەندنیان‌دا لە کەمترین ئاست‌دا نەبێت هاوئاهەنگي نییە و دووریش نییە لە ئایندەدا شەڕ لەسەر شەرعییەتی سیاسي بکەن.
2. ئەلفابێت: هەردوو شێوەزارەکە هەم بە ئەلف‌وبێ‌ی عەرەبي و هەم بە ئەلف‌وبێ‌ی لاتیني دەنووسرێن.
3. ڕێنووس: ستانداردنەکراوە،: لە ''سۆراني''‌دا: (وێران کردن، وێرانکردن)، (ئازادی ڕۆژنامەوانی، ئازادیی ڕۆژنامەوانیی)، (سێ سەد، سێسەد)، (ڕووناک، روناک)
4. پەرەسەندنی ئایدیۆلۆژي: مەزاجی گشتي پەتي‌کردنی زمانەکەیە (بە تایبەتي‌ش بەرانبەر بە عەرەبي) و هەتا بێت دەرگاکردنەوەیە بەرانبەر بە ئینگلیزي.
5. شەرعییەت: هیچ دەستەڵاتێکی ڕەسمي نییە، دەزگایەکی زمانەواني‌ی هەبێت کە بە بەرنامە ڕیفۆرمان لە زمانی کوردي‌دا پەسەندبکات و بەسەر دامودەزگاکان‌دا بی'گشتێنێت.
6. ووشەسازي: گەنجینەی کەلیماتی کوردي لە گەلێک بواردا کورت‌دەهێنێت. بەرانبەر ماناگەیاندنە جۆربەجۆرەکان‌دا لە زمانانی دیکەدا دەبێ ئەوانە یان لەو زمانانەوە بخوازرێن یان دابتاشرێن.
گەلێک کێشەی دیکەش کە لە ڕووبەڕوونەوەی قووڵتردا تووشیان‌دێین.
پرسیار:
لە ئاست ئەم کێشانەدا لەسەر چ کۆنسێپتێک و چ ڕێبازێک کاردەکەن ؟
بە یارمەتي‌ی کام سەرچاوەی زمانەواني پڕۆژەکە ئاساندەکەن و دەوڵەمەنددەکەن؟
سترەکتووری کارکردن چۆنە و کێ بەرپرسی قوبووڵکردن یان ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکانە؟
ئەم پرسیارانە دەکەم بۆ ئەوەی بزانم دەرفەتێک هەیە لە گەڵتان‌دا یارمەتي‌یەک بدەم.
سوپاسی ماندووبوونتان دەکەم
ئێ‌مەیڵ:

سڵاو هاوڕێیان!
زۆر بەگەرمی دەستم پێکرد بەس لێتان ناشارمەوە ئێستا زۆر سارددترم لە سەرەتا. هۆی سەرەکی ئەوەیە کە هەست دەکەم هەندێك وەرگێڕان و پێداچوونەوە هەن لەئاستی پێویستدا نین و فەرهەنگەکە زۆرجار زۆر پێشکەوتوو و پڕۆفیشیناڵ دەردەکەوێت بەڵام جاری واش هەیە زۆر ساکار و نادروست دێتە بەرچاو.
نازانم ئایا هەموو وەرگێڕانە پەسەندکراوەکان جێگیرکراون و گۆڕانکاریان تێدا دەکرێت یان نا. بەم ستافە کەمەی پێداچونەوەوە باوەڕناکەم لەجارێك زیاتر پێداچوونەوە ئەنجام بدرێت.
بەڵگەم زۆرن بۆ ووشەی هەڵە و بازاڕی بۆنموونە وویستم وەرگێڕانێك بۆ ووشەی Truck زیادبکەم بەڵام قبووڵی نەکرد و ووتی ئەم ووشەیە وەرگێڕانێکی پەسەندکراوی هەیە ئەویش گەڵابە یە بەڕای من ئەمە ووشەیەکی زۆر بازاڕی یەو لە زمانی نووسیندا هەرگیز شتی وا بەکارنایەت. جگە لەوەش truck مانای گەڵابە ناگەیەنێ، truck ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەیە کە بە بازاڕی پێی دەڵێین شاحینە یان مانایەکی تریشی هەیە ئەویش پێچکەی بچووکە.
ووشەیەکی تر کە وویستم زیادی بکەم و قبووڵ نەکرا ووشەی component بوو کە زیاتر لە چوار تا پێنج مانای هەیە بەڵام تەنها یەك مانای بۆ پەسەندکراوە کە مانای تەوای ووشەکە نادات بەدەستەوە.

کاتێك multi translate م بەکارهێنا ووشەکانی قبووڵکرد، بەس بەڕای من هێشتا پڕۆژەکە کاری زیاتری دەوێت.
هەر سەرکەوتووبن.

کاک حمیدی بەڕێز هیوادارم سارد نەبیتەوە، وەک دەزانیت ئەم کارە زۆر خۆبەخشانەیە، دڵنیابە لەتوانای ئەوبرایانەی لەم پرۆژەیەدا کاردەکەن زۆر بەسەلیقەن. گەر هەندێک کەموو کوڕی هەبێت بەدڵنیای یەوە چارەسەردەکرێت، گرنگ دەستنیشانکردنی هەڵەکانە. بڕوات بەوە هەبێت کاری وا گەورە دەبێت خەڵکانی وەک بەڕێزت بیکەن. ئەوەی ئێستا گرنگە ئیشکردنە لەپرۆژەکەدا دوای تەواوبوونی ئاسانترە بەسەرداچوونەوەی، لانی کەم دواجار دەتوانرێت بخرێتە بەردەست شارەزایانی بواری زمانەوانەوانی بۆ پێداچونەوەی کۆتایی..... کاتێکی خۆش بۆ بەڕێزت

كاك حەمید ئەمن لە گەڵ كاكKurdstudent هەم . نە كاك بەردەقانی بەرێز خودایە ، نە من و ئەتۆیش پێغەمبەر هەموو شتێك كەموكوری تێدایە . بەڵام ئەتر رەخنە گرتن بسە . كاك زەندی ،كاك ئاراس و كاك حامید،... ٥٠ ساڵە لە كوردئایتیگرووپن با ئەمنو ئەتویش سالێك كاری تێدابكەین . كاك حەمیدی خۆشەویت ئەوە 1000 وشەت تێدا نووسی با 100_ی نەچێت . ئەمن بۆ خۆم ئێستا بە داخەوە فایلی pdf لە سەر ویندۆزەكەم كار ناكات نایشتوانم سیستەمەكەم بسرمەوە لە كاتی ئەوەڵ 120 پەڕە لە فەرهەنگی یاسام تێتەپاند گڵەیشم نەكرد. كۆرە ئەتۆ رۆڵەی شاخ و كێوی لە دەست فەرهەنگێك دەناڵێنی دەبێ پشتی پشكێنی سەری بچری خۆێنی مەباح كەی . ئەمن بە كاك هەڵۆی بەرێزم وت ئێمە رێز لەو زانیاریانمان ناگرین تەواوی ئێران بگەرێ باوەر فەرموو فەرهەنگێكی ئاوا رێكو پێك پەیدا ناكەیت . جا جەنابت خاوەن فەرهەنگی واجبە تەواوی وشەكان بخەیتە نێویdicto . ماڵپەڕەكەیشو بە درۆپاڵە كە ئەم گرووپە خەریكی وەرگێرانیەتی ئەویش واجبەكەت زۆرتر دەكات.
هەر بژیت و خوا بۆمانت بهێڵێ

کاك قەزوان و kurdstudent ی خۆشەویست دەستخۆش بۆ ووتەکانتان. پێمخۆشە دەبینم کەسانی وەکو ئێوە دڵسۆز لە پڕۆژەکەدان. ڕەخنەگرتن قەد بەس نی یە و ڕەخنە هەمیشە هەموو کارێك بەرەو پێشەوە دەبات و پەرەی پێدەدات. ئەو ووشانەی من زیادیان دەکەم هیچ ئەوە نی یە من لەشوێنێکەوە نقڵیان بکەم و بێ لێکدانەوە و دیراسەکردنێکی تەواوی مانای ووشەکە وەرگێڕانی ڕاستی بۆ هەڵبژێرم. من بەحوکمی ئەوەی پێنج زمان بەتەواوی بەنووسین و خوێندنەوەوە دەزانم و چەندین ووتارم نووسیووە و وەرگێڕاوە بەزمانەکانی کوردی، عەرەبی،ئینگلیزی،ئەڵمانی و نەرویجی و چەند کتێبێکیشم نووسیوە حەزم لەکاری جوان و ووردە. دڵنیابن هەرچەندە ئەو ووتانەی دوێنێشم نووسی بەس هەر بەردەوام دەبم لەگەڵتان. بۆزانینتان من ئێستا چالاکانە لەپڕۆژەکانی بەکوردی کردنی moodle و drupal یشدا بەشدارم.
دەستخۆش kurdstudent ئەو پێشنیارەتم بەدڵە کە دوای تەواو بوون بتوانین هەوڵ بدەین لەلایەنی کەسانی پسپۆڕەوە پێداچوونەوەی تەواو بۆ فەرهەنگەکە بکرێت، بەس ئەم کەسە پسپۆڕانە هەموویان دەبێ کەسانی ئەکادیمی بن و دکتۆررا و ماستەریان هەبێت لەزمانی کوردیدا و شارەزایەکی باشی زمانی ئینگلیزیان هەبێت، هەرچەند باوەڕم نی یە خەڵکی خۆبەخشمان ئەوەندە زۆربێت کە ئەم پسپۆڕیانەیان هەبێت.

ئازیزان لێرە بەشێکی تایبەتی هەیە، ئاخاوتنەکانتان بهێننە ئێرە ئەرک نەبێ
http://kurditgroup.org/node/14203