تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری گرنگ ئەنجام دەدات لە WLM 2010 دا.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/02/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

بەپێی ماڵپەڕی Neowin.net کە هەندێک وێنەی پرۆگرامیWLM 2010 دزەی کردووەو بڵاویان کردۆتەوە ، مایکرۆسۆفت ژمارەیەک گۆڕانکاری گرنگ ئەنجام دەدات لەوەشانی ٢٠١٠ ی Windows Live Messenger دا.
لەوانە پێشخستنی Windows Live Wave 4 و گرنگیدان بە ماڵپەڕەکانی Facebook و Twitter .
ئەم وەشانەی ئێستا بەکاریدە‌بەین Windows Live Wave 3 ، بەڵام لەوەشانی Wave 4 گۆڕانکاری زۆر ئەنجام دراوە.
یەک لەو کردارانە “Social View ” کە لەڕیگەی ئەم کردارەوە بەکارهێنەر دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکات بە Twitter, Facebook, Windows Live وە Wordpress ، مەبەستیش لەم کردارە ئەوەیە کە بەکارهێنەر بتوانێت لە ڕێگەی WLM وە سود لەهەموو ڕایەڵەکە وەربگرێت و زیاتر چالاکی بکات.
کردارێکی سەرنج ڕاکێشی تر ناردنی کلیپی ڤیدیۆی لێدانیان بەبێ ئەوەی سود لەمالپەڕی تر وەربگریت بۆ لێدانی ڤیدیۆکان.
هەروەها مێسنجەری نوێ ، هەمو کات لەو نوێکاری و گۆڕانکاریانە ئاگادارت دەکاتەوە کە هاوڕێکانت لە Facebook وtwitter ئەنجامیان دەدەن، وە لە Wave 4 دا ، کردارێکی تر هەیە بەناوی «Find people with Bing» بۆ ئاسانکاری گەڕان لە ڕێگەی “Bing”.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندى بۆ هەواڵەکە،
My Blog
پیرۆزبای و دەست خۆشی لە گشت هەڤالا‌نی کورد ئایتی گروب دەکەم