نۆکیا داوای پڕکەرەوە مەترسیدارەکانی دەکاتەوە.:  کۆمپانیای مۆبایل تەلەفۆنی نۆکیا ، ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکاتەوە کەوا لەدوای ١٥/٦/٢٠٠٩ وە مۆبایلی جۆری نۆکیایان کڕیوە ، پێوسیتەلە مالپەڕی نۆکیا جۆری مۆبایلەکەیان تاقیبکەنەوە تا ئەگەر ئەو ئاگادارییە بییانگرێتەوە ، دەبێت بە زووترین کات ، پڕکەرەوەکانیان (Charger) بنێرنەوە بۆ کۆمپانیای نۆکیا ، لەبەرئەوەی لەکۆتایی وایەرەکەی قەباغێکی تەنکی هەیە کەدوای ماوەیەک لێدەبێتەوەو تێلی وایەرەکە دەردەکەوێت ، ئەوەش دەبێت هۆی مەترسی کارەباگرتن.
جۆری ئەو پرکەرەوانەی ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە بریتین لە (AC-3E و AC-3E ) ، ئەم دووجۆرە لەدوای ١٥/٦ پارەوە فرۆشراون ، هەروەها جۆری (AC-4U) دەگرێتەوە کە لە بەرواری ١٣/٤/٢٠٠٩ وە ٢٥/١٠/٢٠٠٩ بەرهەم هێنراوە.
بۆ ئەوەی دڵنیابن لە مۆبایلەکانتان و ئەو مەترسییەتان لەسەر نەمێنێ ، ئەوا سەردانی مالپەڕی نۆکیا یاخود کرتە لە ئەم بەســــــــــــــــــتەرە بکــــەن لە خوارەوەی مالپەڕەکە ژمارەی مۆدێلی پڕکەرەوەکەتان بنوسن ، گەر لەوجۆرانەبوو ئەوا دەتوانن ، پرکەرەوەکە بنێرنەوە بۆ کۆمپانیای نۆکیا ، پاشان کۆمپانیای نۆکیا ، پڕکەرەوەکەتان بۆ دەگۆڕیت بە جۆریکی تر کە هیچ مەترسی لەسەر نییە.
کۆمپانیا نۆکیا ڕایگەیاند هەرچەند تا ئێستا ئەم جۆرە پڕکەرەوانە هیچ ڕووداوێکی ناخۆشی لێ نەکەوتۆتەوە ، بەڵام لەدوای ماوەیەک بەکارهێنانی ، بۆی هەیە بەکارهێنەران دووچاری کارەساتی دڵتەزێن ببنەوە.
زانیاری زیاتر


بۆچوون


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Vistalizator 2.30 بۆ گۆڕینی زمانی ڤیستا
پرۆگرامێکی سوکەڵەی خۆڕاییە بۆ گۆڕینی زمانی هەموو وەشانەکانی ڤیستا ، جگە لە Ultimate ، دوای داگرتنی بوخچەی زمان ، دەتوانن زمانی ویندۆزڤیستای پێ بگۆڕن.


  وه‌شانی AVG Free Edition 9.0.790
وه‌شانی نوێی AVG بۆ Windows 2000 / XP / Vista / Windows7 / XP64 / Vista64 / Windows7 64
ده‌رچوو به‌ كۆمه‌ڵێك تايبه‌ت مه‌ندی نوێ وه‌ ......


  Opera 10.5 وەشانی کۆتایی بۆ ویندۆز
لەم وەشانەدا گۆڕانکاری لە ماتۆڕی جافاسکریپت (Carakan وە Vega) ، خیراترین وێبگەڕی سەردەمەو کرداری «private browsing» زیادکراوە و پشتگیری وێب ستاندارتی HTML5 و CSS3 زۆریتر


  وه‌شانی تاقيگاری Google Chrome 5.0.335.0 Beta
وه‌شانی تازه‌ی گووگڵ كرۆم له‌ ژێر تاقيگاريدايه‌ ، به‌كۆمه‌ڵێك تايبه‌تمەندی و چاکسازیەوە وەشێنرا............