سەردێڕی هەواڵەکان

 نوێترین Ipod بڵاوکرایەوە: ئەمڕۆ کۆمپانیای Apple جۆرە ئایپۆدێکی نوێی خستە بازاڕەوە جگە لەوەی تێلی پێدەکرێت ، فیلمیش دەگرێت بە HD تەواو. ئەم ئایپۆدە ، پیشاندەرەکەی ٣،٥ ئینجەو بە
 تولئامرازێکی DLL لەلایەن مایکرۆسۆفت: بەر لە دوو هەفتە ، کەلێنێکی پاراستن لە پرۆگرامەکانی ویندۆزدا دۆزرایەوە لە پەڕگەی DLL ە (”dynamic link library”) ی ویندۆزدا ، بەڵام مایکرۆسۆفت ئاشکرای نەکردکە
 گۆگڵ و گه‌ڕانی Real-Time: له‌ به‌رده‌وامی چالاكی و پرۆژه‌كانی گۆگڵ .. ئێستا گۆگڵ Real-Time خسته‌ ناو په‌ڕگه‌ی ئه‌نجامه‌کانی گه‌ڕان. گه‌ڕانی گۆگڵ RealTime ئه‌م ڕووداوانه‌ تازه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ وێبه‌كانی وه‌كو

Samsung گەورەترین کۆمپانیای جیهان

zandy01 Feb, 2010

-
بەپێی مالپەڕی Computer Sweden کۆمپانیای بەناوبانگی “سامسۆنگ” ی کوۆریای باشوور پێش کۆمپانیای HP ی ئەمریکایی کەوت و بووبە گەورەترین کۆمپانیای تەکنۆلۆژیایی جیهان.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی کۆمپانیای “ سامسۆنگ” بەهۆی پێشخستنی وەبەرهێنان لە هەردوو بواری کۆمپیوتەر و جیهانی ئەلکترۆنی دا هاتۆتەدی.
داهاتی کۆمپانیای “سامسۆنگ” لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٩ دا ، ١١٧،٨ ملیاردۆلاری ئەمریکایی بووە ، بەم ئەنجامەش پێش کۆمپانیای HP ی ئەمریکایی دەکەوێت کە تێکڕا داهاتیان لەماوەی ساڵی ٢٠٠٩ دا گەیشتۆتە ١١٤،٧ ملیاردۆلاری ئەمریکایی.
مالپەڕی “ Computer Sweden ” پێشبینی دەکات کەوا ئەم ساڵیش (٢٠١٠) ، کۆمپانیای “ سامسۆنگ” پشڕەوی جیهان بێت لە بواری بەرهەمهێنان و داهاتی بگاتە ١٢٧ ملیار دۆلاری ئەمریکایی و پێشبینی دەکەن کۆمپانیای HP ی ئەمریکایی, هەمان پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و داهاتی بگاتە ١٢٠ ملیاردۆلاری ئەمریکایی.
شایانی باسە کۆمپانیای “ سامسۆنگ “ لەچارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٠٨ دا ، ئەنجامەکانی کورتی هێنابوو لەوەی بۆدجەکرابوو (چاوڕوانکرابوو) ، بەڵام لەچارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٠٩ دا ئەنجامەکانی بڕی ٢،٦٣ ملیاردۆلار بووە .
ئەو قەیرانە ئابووریەی بەرۆکی جیهانی گرتبوو ، “ سامسۆنگ” یش بێبەش نەبوو ، بۆیە لەساڵی ٢٠٠٩ دا ٣٧% ڕێژەی فرۆشتنی زیاتر بووە لە ساڵی ٢٠٠٨.
جێگای ئاماژەیە کۆمپانیای سامسۆنگ لەبواری فرۆشتنی تەلەفزیۆنیشدا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە ، بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر لە مۆبایل ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی تر ، وەهەروەها لەبواری “3D”شدا،”سامسۆنگ “ پێشڕەوی هەموو کۆمپانیا تەکنۆلۆژییەکانی جیهانە.

zandy

دەربارەی نووسەر

Zandy لە ڕۆژی 07-12-2006 دا بووە بە ئەندام، لەم ماوەیەدا 583 بابەتی نووسیوە. لێرە دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی نووسەر ببینیت.

پاشکۆقه‌باره‌
web-1_35581a.jpg54.95 KB