تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

زمانی کوردی بۆ ویندۆزی 7

Hajar Khoshnaw

Hajar Khoshnaw

بڵاوکراوەتەوە

2010/01/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

سڵاو بەڕێزان
لە کاتی دابەزاندنی زمانی کوردی بۆ ویندۆز، زمانی عەرەبی کوەیت-کوردی سۆرانی بادینی دەرناکەوێت؟ لە پەنێل کۆنترۆلیش چەند هەوڵم داوە ناکرێت.
نازانم برادەرانی کوردیت گروپ هیچ بەرهەمێکیان هەیە بۆ ویندۆزی 7؟
سوپاس بۆ هاوکاریتان
بەڕێزم سەێرى ئێرە بکە،
کاک بەردە ئەمەى تازە دروستکردووە،تاقى بکەرەوە!
http://kurditgroup.org/node/12426
ئەمەیش سودى هەیە،
http://kurditgroup.org/node/11360
تکایە سەێرى پەیامەکانى سەکۆى پرسیار و وەڵام بکە،
My Blog
زۆر سوپاس کاک ئامانج
دەستان خۆش، بەڕاستی گرفتێکی گەورەم هەبوو، لە ئیکس پی (غرور)بووم، چووم بۆ ڤیستە وەک ئەوەم لێهات دەڵێ بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی لەسەر دانا، لە ڤیستە چووم بۆ ماکینتۆش زۆر زۆر باش بوو بەڵام گرفتی نووسینی کوردیم هەبوو!!! کەوا ئونی کورد نەبوو لەوێ؟ ئەمجارە دڵم بەوە خۆش بوو کەوا ویندۆز ٧ دەردەچێ بەڵام لەمەش نەم دەتوانی بە کوردی ئونی کورد بنووسم تا ئێستا کەوا بۆتۆی پێدەنووسم.
دەستان خۆش، زۆر سوپاس، هەر تەمەن درێژ بن بۆ خزمەتی کورد و کوردستان
لەگەڵ ڕێزی بێپایانم بۆ هەمووتان...