سەردێڕی هەواڵەکان

 نوێترین Ipod بڵاوکرایەوە: ئەمڕۆ کۆمپانیای Apple جۆرە ئایپۆدێکی نوێی خستە بازاڕەوە جگە لەوەی تێلی پێدەکرێت ، فیلمیش دەگرێت بە HD تەواو. ئەم ئایپۆدە ، پیشاندەرەکەی ٣،٥ ئینجەو بە
 تولئامرازێکی DLL لەلایەن مایکرۆسۆفت: بەر لە دوو هەفتە ، کەلێنێکی پاراستن لە پرۆگرامەکانی ویندۆزدا دۆزرایەوە لە پەڕگەی DLL ە (”dynamic link library”) ی ویندۆزدا ، بەڵام مایکرۆسۆفت ئاشکرای نەکردکە
 گۆگڵ و گه‌ڕانی Real-Time: له‌ به‌رده‌وامی چالاكی و پرۆژه‌كانی گۆگڵ .. ئێستا گۆگڵ Real-Time خسته‌ ناو په‌ڕگه‌ی ئه‌نجامه‌کانی گه‌ڕان. گه‌ڕانی گۆگڵ RealTime ئه‌م ڕووداوانه‌ تازه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ وێبه‌كانی وه‌كو

شاشەیەکی کومپیۆتەر کە هەست بە بوونی تۆ دەکا

hamid30 Jun, 2009

گەورە کومپانیای فیلیپس شاشەیەکی نوێی دروست کردووە کە هەست بە بوونی بەکارهێنەر لە بەرامبەر خۆیەوە دەکا و تەنیا کاتێک کار دەکا کە کەسێک کاری لەسەر بکا.. ئەمەش تکنیکێکی نوێیە بۆ دەست پێوە گرتنی کارەبا و کەم کردنەوەی خەرجی بەکارهێنەران.
هاوکات لەگەڵ ئەوە بەکارهێنەر کومپیۆتەرەکەی بە جێ دەهێڵێ، رووناکایی شاشەکە لەسەددا 50 کەم دەبێتەوە و کاتێک دیسان دەگەڕێتەوە بۆ لای، بە شێوەی ئوتوماتیک وەک جارانی لێ دێتەوە. رەنگە کاتێک باس لە کوژانەوە و یان کەم کردنەوەی رووناکایی شاشەکان بکرێ، هێندێک بیریان بچێ بۆ لای "سکرینسه‌یڤه‌ر"ه‌کان که‌ ماوه‌یه‌ک دوای به‌کار نه‌هێنانی کومپیۆته‌ره‌کان له‌سه‌ر شاشه‌کان ده‌رده‌که‌ون. به‌ڵام ده‌زانین که‌ ئه‌م "سکرینسه‌یڤه‌رانه‌" راده‌ی به‌کار هێنانی کاره‌با و ئه‌لکتریک که‌م ناکه‌نه‌وه‌.
ئه‌م شاشه‌یه‌ ناویPhilips 225B یه‌ و به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێ به‌ پێی حه‌ز و ئاواتی خۆی راده‌ی دووری نێوان شاشه‌‌ و به‌کارهێنه‌ره‌که‌‌ له‌ 30 تاکوو 120 سنتیمیتر رێك بکا.

hamid

دەربارەی نووسەر

Hamid لە ڕۆژی 07-06-2003 دا بووە بە ئەندام، لەم ماوەیەدا 336 بابەتی نووسیوە. لێرە دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی نووسەر ببینیت.

پاشکۆقه‌باره‌
Philips 225B.jpg8.61 KB
serwan.sardam

دەستخۆسیتان لی دەکەم بۆ ئەم هەموو زانیاریانەی پیمان ئەبەخسن لە ریگەی مەلپەرە کوتانەوە هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم