سەردێڕی هەواڵەکان

 نوێترین Ipod بڵاوکرایەوە: ئەمڕۆ کۆمپانیای Apple جۆرە ئایپۆدێکی نوێی خستە بازاڕەوە جگە لەوەی تێلی پێدەکرێت ، فیلمیش دەگرێت بە HD تەواو. ئەم ئایپۆدە ، پیشاندەرەکەی ٣،٥ ئینجەو بە
 تولئامرازێکی DLL لەلایەن مایکرۆسۆفت: بەر لە دوو هەفتە ، کەلێنێکی پاراستن لە پرۆگرامەکانی ویندۆزدا دۆزرایەوە لە پەڕگەی DLL ە (”dynamic link library”) ی ویندۆزدا ، بەڵام مایکرۆسۆفت ئاشکرای نەکردکە
 گۆگڵ و گه‌ڕانی Real-Time: له‌ به‌رده‌وامی چالاكی و پرۆژه‌كانی گۆگڵ .. ئێستا گۆگڵ Real-Time خسته‌ ناو په‌ڕگه‌ی ئه‌نجامه‌کانی گه‌ڕان. گه‌ڕانی گۆگڵ RealTime ئه‌م ڕووداوانه‌ تازه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ وێبه‌كانی وه‌كو

سزای 1,9 میلیۆن دۆلار بۆ 24 گۆرانی!!!

saleh pourya21 Jun, 2009

داده‌گایه‌ک له‌ مینه‌سۆتای له‌ ووڵاته‌ یەکگرتووه‌کانی ئامریکا ، ژنێکی 32 ساڵه‌ی سزا دا به‌ تاوانی داگرتنی گۆرانی واته‌ یاسای سزای داگرتنی په‌ڕگه‌ی ماف پارێزراو به‌ 1،9 میلیۆن دولار بۆ 24 گۆرانی که‌ ده‌کاته‌ 80000 دولار بۆ هه‌ر گۆرانێک.
یەکەمین جار که‌ له‌ دادگایه‌کدا ساڵی 2007 سزای 220 هه‌زار دۆلاری بۆ بڕابووه‌وه‌ ،به‌ڵام پارێزه‌ر‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تۆماکردن له‌ ئامریکا (Recording Industry Association of America )
داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی دادگای کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێیان وابوو له‌ به‌ڵگه‌کاندا هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدابوو. هه‌ر بۆیه‌ دادگایی کردنی ئه‌و ژنه‌ ده‌ستیپێکرده‌وه‌ و سزاکه‌ی له‌ 220 هه‌زار کرا به‌ 1،9 میلیۆن دۆلار.
ئه‌و ژنه‌ که‌ ناوی " جه‌می تۆماس راسه‌ت " Jammie Thomas-Rasset's)
له‌ کۆتایی دادگاییه‌که‌یدا ده‌ڵێ:" من زۆر تووشی سه‌رسوڕمان بووم که‌ نرخی داگرتنی گۆرانییه‌که‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان ته‌نیا 99 سنته‌.

saleh pourya

دەربارەی نووسەر

Saleh pourya لە ڕۆژی 20-06-2009 دا بووە بە ئەندام، لەم ماوەیەدا 4 بابەتی نووسیوە. لێرە دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی نووسەر ببینیت.

پاشکۆقه‌باره‌
jammie.jpg11.28 KB
zandy

دەستخۆش کاک Saleh بۆ ئەو هەواڵــە.
بەڕاستی سزاکەی زۆرە ، توندرین سزایان داوە ، باجی خەڵکەکەی تریشی داوە.

aras_71

یاخوا كه‌س تێنه‌كه‌وێت.

hamid

دەست خۆش ساڵە گیان. ساڵە یەکێک لە لاوترین هاوکارەکانی منە، لاوە بەڵام زۆر زانە و زانیارییەکی زۆری لە بواری ئای تی دا هەیە، هیوادارم بەردەوام لە خزمەتدا بێ بە گەلەکەی و بۆ زانست و پەرەپێدانی ئای تی لەوە زیاتر تێبکۆشێ. سەرکەوتنی ئەو و هاتنی بۆ ریزی هەواڵنووسەکانی کورد ئای تی گرووپ و بەردەوام بوونی لەم ناوەندەدا ئاواتمە.