تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

وەرگێڕانی درپاڵ

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2009/06/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

پێش هەموو شتێک، بەردە گیان ببورە ئیمەیڵیێکی سەریعم تێ گرتی نەمزانی پڕۆژەکە لەوە گەورەترە کە تەواو بووبێت لە پارەوە تا ئێستا بۆیە دیسان داوای لێبوردن.

ئەکرێ ئەم پرسیارە پێشتر کرابێت، بەخوا گەڕام دەستم نەکەوت:
ئەو کۆدانەی کە پێویستە لە ناو کوردیەکەدا وەک خۆیان بن، بۆ نمونە drupal@ بەم کیبۆردەی من کە ئەوەی زانستپەروەرانە، ئەبێ @ یان % لە پاش وشە ئینگلیزیەکە بنوسم ئەنجا ئەکەوێتە پێشی، لای ئێوەش وایە؟ واتە ئەگەر لە ئینگلیزیەکە کۆپی پەیسیتی بکەم هێماکە پێش وشەکە ئەکەوێت بۆ نمونە:
لە فایلیsettings_file% دروپاڵت وا دەمەزراندوە کە بنکەی دراوەی بەکاربێنێت، بەڵام دامەزراندنی پی ئێچ پیەکەت پشتیوانی لەو بنکەی دراوەیە ناکات.

ئەکرێ ڕێنمایەکم بکەن؟
زۆر سوپاس کاک هیوا، هیچ نەبێ خزمەتێکی کورد ئایتیت کردوە ئەگەر تەنها بە سۆزیش بوبێت.بەڵام وەلامت نادەینەوە

برات: کاک حامید و کاک بەردەقانی
سڵاو کاک هیوا!
دڵگران مەبە ، وەڵامی ئەو پرسیارەی تۆ لای کاک بەردەقانیە ئەویش ، ماوەیەکی زۆرە دەنگ و ڕەنگی نییە ، من ماوەیەک لەمەوبەر ئێ مەیلیکم بۆ نارد هەر بۆ هەواڵ پرسین ، بەڵام دەنگی نییە ، ئیتر هۆکارەکەشی نازانم.
کاک حامید ، ئەگەر وەڵامی تۆی لابێت ، بەدڵنیاییەوە وەڵامت ئەداتەوە ، بەڵام یا پەیامەکەتی نەخوێندۆتەوە یا ئەویش بەهەمان شێوە ، وەڵامی لا نییە.
بەداخەوە لەکاتی وەرگێرانی دروپاڵ من کاتم نەبوو ، جگەلەوەش کاری وەرگێڕان هەندێک بەرپرسیارەیەتی تێدایە.
هیوادارم وەڵامت دەستبکەوێت.

سەرکەوتوبن
سوپاس کاکە زەندی بۆ وەڵامەکەت
تەنها ویستم بزانم پرۆژەکە زیندوە یان نا، وە بەڵکو ڕۆژێک لە ڕۆژان ٢ کورد بتوانن پێکەوە کار بکەن نەک هەرکەس بۆ خۆی چونکە مانای ئۆپن سۆرسەکە خۆی ئەوەیە.
دیسان سوپاست دەکەم، جارێ هیچ وەڵامێکم دەست نەکەوتوە
لەم لینکەدا زۆربەی ئەوبرادەرانەی بەشداربوون تێدایە ، ئەتوانی پەیامیان بۆ بنێریت ، لەوانەیە زانیاریان لابێت.
http://kurditgroup.org/node/11544