Windows 7 لەئەوروپا بەبێ وێبگەڕی IE
دوای ئەوەی ئەو گۆڵمەزەی بۆی نرایەوە لەئەوروپا دژ بەهەموو قۆرخکردنەکانی سیستەم و ملکەچکردنی بەکارهێنەر زۆرجار بەبەکارهێنانی نەرمەکاڵایاک کەسەلمێنراوە چەندین جار زیانی زۆر قوڵ لەخودی بەکارهێنەر دەدات پێش ئەوانی تر. هەرلەچوارچێوەی ئەو شکاتەی بەرز کرابۆوە بۆ بەربەستکردنی سیستەمی ویندۆز بە وێبگەڕی خۆیەوە. دوێنێ Dave Heiner نوسیویەتی کەبۆئەوەی هەل بدەین بەبازاڕی نوێی ویندۆز 7 بەتایبەت لەئەوروپا، دەبێت بەبێ وێبگەڕ پەخش بکرێت تاوەکو کۆمەڵێک لەو تەگەرانە وەلا بنێین بەمەبەستی خۆشکردنی بازاڕ و ڕاکێشانی کڕیاڕ بۆ ئەم سیستەمە.
شایەنی باسە تائێستا بازاڕی ئەوروپای هاوبەش بەژمارەی پێوانەیی سزای مایکرۆسۆفتی داوە، کەزۆرترینیان ئەوەی ساڵی پار بوو لەبروکسل. کەبڕەکەی گەشتە 899 ملیۆن یورۆ و ساڵی 2004 نزیکەیی 500 ملیۆن یورۆی تری سزا بەسەریدا سەپاند. ئەوەی شایەنی باسە تاکو ئێستا لەپرۆسێسی جۆراجۆردا نزیکەی 1,677 ملیار یۆرۆ مایکرۆسۆفت سزا دراوە لەلایەن بازاڕی ئەوروپی هاوبەشەوە، کەدواهەمینیان ئەم شکاتانەی Opera بوو لەسەر قۆرخکردنی بازاڕی وێبگەڕ. لەم جارەیەندا زۆرکەمی خایاند تاچەندین لایەن و پڕۆژە و کۆمپانیا هەماهەنگیان لەگەڵ Opera کرد بۆ ئەم کارە. لەوانە Mozilla, Google, Gnu, fsf.org. لەلای خۆیانەوە زۆربەی تەکنیکار و پەرەپێدەرانی Web2 پێیان وایە هەنگاوێکی مێژوویە، چونکە بەملیۆنەها جار دەبا وێبداڕێژەر و خاوەن سیستەم هەندێک Patch بەکاربەرن تاوەکو لەگەڵ وێبگەڕەکانی Microsoft بگونجێت. کەلەبنەڕەتدا کەمتەرخەمی وێبگەڕە و لەبەر بوونی بەکارهێنەری داسەپاو دەبا بکرابان. هەروەها W3.org پێی وایە IE یەکێکە لەهەرە وێبگەڕە نامۆکان بەسیستەمی نوێ و بنەڕەتی جیهانی بۆ وێب.

بۆچوونەکان
دەستخۆش!
بێگومان ئەمە بڕیارێکی تاک لایەنی خودی مایکرۆسۆفت خۆیەتی ، بۆ ڕازیکردنی کۆمیسۆنی ئەوروپا ، بەڵام نە کۆمپانیای ئۆپراو نە موزیلاو هەموو ئەوانیتر هیچیان بەم بڕیارە ڕازینین ، چونکە داواکاریەکەیان ، ویندۆزێکی بێ وێبگەڕ نییە ، بەڵکو ویندۆزێک هەموو وێبگەڕەکانی لەگەڵدا بێت و لەکاتی دامەزراندنی ویندۆزدا ، بەکارهێنەر خۆی بریاربدات کە FF , Safari , Google chrome یا Opera دابمەزرێنێت.
من ئێستا ویندۆز٧ بەکاردەهێنمم و Windows Media و IE لابردووە.
پێم وایە هەنگاویکی باشە.

دەست خۆش سیا گیان....
منیش بۆ ئەم بابەتەدا دەمەوێت ئەوە بلێم.. من لە کۆنفرانسێک کە نوێنەرێکی مایکرۆسۆفت هاتبوو کە باسی لە بەرهەمە نوێکانی دەکرد و پرۆژەی داهاتەواکانی مایکرۆسۆفت... لەو کات خۆی ئاماژەی بە وە دا کە خۆی بە شەرمەزار دەزانێت کە (Windows Media) وە (IE ) مایکرۆسۆت دروستی دەکات و وتی کۆمپانیای تر هەیە زۆر لەمە بەهێزتریان کردوە..
وە وتیشی هەولی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیای داوە و چارەسەری دەکەین.
من خۆم لەناو لاپتۆپەکەی دا (Mozilla-Firefox )م دیت !! بە پێکەنینەوە پێم وت بۆ ! وتی لە ئیمە باشترە .

روحم له پیناو کوردستان.