تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دابەزینی ویندۆز ٧ ئاشکرابوو.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2009/05/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

دوای ئەوەی وەشانی تاقیگاری ویندۆز ٧ لەمانگی ١ بڵاوکرایەوە ، ئەم وەشانەی ویندۆز پێچەوانەی ویندۆزەکانی تر ، کەم کوڕی و کێشەی زۆر کەمتر بوو لە ڤیستا بۆیە مایکرۆسۆفت بۆ هەنگاوی دووەم ڕاستەوخۆ بۆ وەشانی پێش تەواو بوون "وWindows 7 RC" ، ئەمیش ڕۆژی پێنجەشەممەی ڕابردوو وەشێننرا تەنیا بۆ ئابونەکانی MSDN وە TechNet وە لەبەیانی ٥/٥ وە هەموو بەکارهێنەرێک ئەتوانێت دایبگرێت لە ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت .
لەهەمان کاتتدا وەشانێکی ساختە بڵاوکراوەتەوە لە وارێزەکان ، بەڵام ڤایرۆسی تێدایە ، تکایە ئاگاداربن وخۆتانی لێ بەدووربگرن.
وە بەپێی زۆر لەسەرچاوەکان وەشانی کۆتایی Windows 7 لە ٢٣/١٠ ئەمساڵدا بڵاودەکرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری زۆری لە Windows 7 دا کردوەو بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن خەڵکەوە بۆیان نێردرابوو دەربارەی وەشانی تاقیگاری Windows 7 Beta.
ویندۆز ٧ پێچەوانەی ڤیستا یە دەتوانرێت لە زۆربەی کۆمپیوتەرکاندا دابمەزرێت بەمەرجێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:
_________________________________
* 1 GHz CPU (32 or 64-bit)
* 1GB RAM (32-bit); 2 GB RAM (64-bit)
* 16 GB جێگای بەتاڵ بۆ 32bit وە 20 GB بۆ 64bit
* DirectX 9 گرافیک کارت لەگەڵ WDDM 1.0 یا نوێتر.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای Acer ی بەریتانیا دەڵێت لە کۆمپیوتەری PC Z5600 کە لە مانگی ١٠ ئەکەوێتە بازاڕەوە ویندۆز ٧ ی لەسەر دادەمەزرێت.

سەرچاوە:
IT Pro
Itavisen
Pocket-lint
Neowin.net

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاکە زاندی...
بەراستی چاوەروانی شتێکی سەرکەوتوی لێ دەکرێت ئەم ویندۆزە.. من خۆم رۆژ بە رۆژ دەژمێرم تا فوول فێرژنەکەی بێت...
وە مایکرۆسۆفت نەیویستوە کە کاتی بلاو کردنەوە بلاو کاتەوە.. بەلام لەسەر زاری بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای Acer لە لێدوانێک بۆ رۆژنامە نووسان کە باسی دواترین بەرهەمیان کردوە لە زاری دەرچوە کە چکاتێکە...
بەلام بەهەر حال.. دەست خۆش بۆ هەوالەکەش
dast xosh barezem
ڕێزتان هەیە کاک mazin و کاک Mahamad!
بەڵێ ڕاستە کاک مازن ئەو هەواڵە لەزاری ئەو بەڕێوەبەرەوە بڵاوبۆتەوە.
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
من دام گرت کێشه‌ی درایڤه‌ری ده‌نگی هه‌بوو پێم وانه‌بوو ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی لێ چاوه‌ڕوان بکرێت
دەست خۆش کاک زەندی .