وشه‌ی ڕه‌نگاڵه واتای چییه؟
ته‌نها به ناوی خودا
سڵاوتان لێبێت به‌ڕێزان.
له‌و ساته‌وه‌ی سه‌روكارم له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت په‌یدا كردووه؛ سه‌ردانی زۆرێك له پێگه كوردییه‌كانم كردووه، زۆرێك له‌و پێگانه‌ش كه سه‌ردانم كردوون به‌شێكی تێدایه له ژێرناوی (ڕه‌نگاڵه)، ته‌نانه‌ت پێگه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه هه‌ر به‌و ناوه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت یه‌كه‌مجار واتای ئه‌م وشه‌یه‌م نه‌زانی، هه‌ر بۆیه چووم سه‌یری ژماره‌یه‌ك فه‌رهه‌نگم كرد بۆ ئاشنا بوون به واتاكه‌ی.
سه‌ره‌نجام پاش ئه‌وه‌ی واتاكانی نێو فهرههنگهكانم زانی؛ ئه‌وه‌م بۆ ڕوون بووه‌وه كه ئه‌م وشه‌یه ناسازه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه بۆی به‌كاربراوه.
وشه‌ی (ڕه‌نگاڵه) له فه‌رهه‌نگی زانستپه‌روه‌راندا له به‌رامبه‌ر وشه‌ی (multimedia) دا دانراوه، له زۆربه‌ی پێگه‌كانی دیكه‌دا وابزانم به واتای هه‌مه‌ڕه‌نگ یان واتایه‌كی له‌م چه‌شنه به‌كاربراوه.
به‌ڵام له فه‌رهه‌نگه‌كاندا به واتایه‌ك هاتووه كه ڕێگا نادات بۆ ئه‌و واتایه‌ی سه‌ره‌وه به‌كار ببرێت، له فه‌رهه‌نگه‌كاندا ئاوها هاتووه:
له هه‌نبانه‌بۆرینه‌دا نووسراوه: ڕه‌نگاڵه: مێش خۆره، مه‌لێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگه قاتڵی مێشه‌نگوینه.
له فه‌رهه‌نگی خاڵدا نووسراوه: مه‌لێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگی جوانه.
له فه‌رهه‌نگی ئه‌ستێره گه‌شه‌دا - كه فه‌رهه‌نگێكی كوردی عه‌ره‌بیه؛ به‌رامبه‌ر ڕه‌نگاڵه نووسراوه: وَرْوار، آكل النحل، طير صغير.
له فه‌رهه‌نگی (كوردستان) ی مامۆستا گیو موكریانیشدا هه‌ر به‌م واتایه هاتووه.
جا من ده‌پرسم: مێشخۆره له كوێ و ماڵتیمیدیا و هه‌مه‌ڕه‌نگ و ئه‌م شتانه له كوێ؟
مه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مه‌له ڕه‌نگاوڕه‌نگه ئه‌و وشه‌یه‌یان بۆ واتای ڕهگاوڕهنگ و هه‌مه‌ڕه‌نگ و ئه‌و جۆره بابه‌ته به‌كار هێنابێت، ئه‌مه‌ش هیچ گونجاو نییه، مه‌گه‌ر هیچ وشه‌یه‌كمان نه‌بێت ئه‌و واتایه بگه‌یه‌نێت بێجگه له ڕه‌نگاڵه، به‌ڵام شوكر وشه‌مان گه‌لێك زۆره بۆ ئه‌و واتایه، هه‌ر نزیك به پێكهاته‌ی ڕه‌نگاڵه؛ وشه‌ی (ڕه‌نگامه) هه‌یه كه واتای: پڕ له‌ڕه‌نگ، چه‌ند ڕه‌نگێك له شتێكا، ڕه‌نگ كریاگ، ڕه‌نگاوڕه‌نگ، نه‌خشاو، ڕه‌نگدار، گۆلگۆل، هه‌زار ڕه‌نگ، ڕه‌نگین، ئاڵ و واڵا، ده‌دات وه‌ك له هه‌ردوو فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه‌بۆرینه و نۆبه‌ره‌دا هاتووه.
ئه‌مه ته‌نها ڕای خۆمه، به‌بێ به‌ڵگه‌ش دهرمنهبڕیوه، چاوه‌ڕوانی زانیاریی زیاتریش ده‌كه‌م له هه‌ر به‌ڕێزێكی دیكه و به سنگێكی فراوانیشه‌وه وه‌ریده‌گرم ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌ی جێبڕواوه بێت.
هیوادارم به‌سوود بێت و هه‌ر بژین به خۆشی.
سه‌رنجێك!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێش چه‌ند مانگێك له یانه‌ی هاك بۆ كورد له‌م باره‌یه‌وه بابه‌تێكم نووسی و هه‌ندێك ڕاگۆڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام لێره‌دا به شێوازێكی دیكه نووسیومه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێبه‌ستی ئه‌و بابه‌ته:
http://h4kurd.com/h4kurd/thread-322-page-1.html