سه‌کۆکان   پرسیار و وەڵام   واتایی سه‌هه‌ند چییه‌
واتایی سه‌هه‌ند چییه‌: سڵاو
ئایا واتایی سه‌هه‌ند چی ده‌گه‌یه‌نێت


له‌وانه‌یه‌ ته‌نیا گرووپی موزیکی سه‌هه‌ند ئه‌و وه‌ڵامه‌ی لابێت.


 
 

سه‌هه‌ند به شێوه‌ نووسینی سهند چیایه‌که‌ له‌ ئێران سه‌هه‌ند و ‌ سه‌به‌لان دوو چیای نزیک به‌یه‌کن، دیاره‌ زانکۆ و رێکخراو و شتی تریش به‌و ناوه‌ ناونراون‌. سه‌رکه‌وتوو بن


 
 

ئامۆزایێكـم مناڵێکی هه‌یه‌ ناوی سه‌هه‌نده‌، پارساڵ لێم پرسی سه‌هه‌ند یانی چی؟ له‌ وه‌ڵامدا وتی سه‌هه‌ند یانی "ڕێگا‌یه‌کی سه‌خت و به‌سته‌ڵه‌ک"


 
 

سه‌هه‌ند:
ـ ســــــای(سێبه‌ر) خه‌ستی دار
ـ برێتی له سه‌رمایه‌کی زۆڕ
ـ ناوی زۆزانێکه.
سه‌رچاوه [ هه‌نبانه بۆینه‌ی هه‌ژار ]


 
 

ده‌ست خۆش که‌زوانی به‌ڕێز ماوه‌یه‌کی زۆر بوو دیار نه‌بووی، هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بی، به‌ بڕوای من ئه‌و مانای‌ زۆر له‌ راست ناچێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێ سۆزانێکه‌ راسته‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ "سه‌هه‌ن" به‌ بێ پیتی "د" به‌ زاراوه‌ی کرماشانی مانای سێبه‌ر ده‌دا، له‌ یه‌کێک له‌ زاراوه‌کانی ناوچه‌ی کرماشاندا له‌ جیگای سێبه‌ر "سه‌هه‌ن" به‌کار ده‌بن. دیاره‌ له‌ هه‌مان لاپه‌ره‌ و ستوونی هه‌مبانه‌بۆرینه‌ له‌ یه‌ک دێڕ سه‌رتره‌دا‌ سه‌هه‌ن مانا کراوه‌ که‌ ئه‌وه‌ راستتره‌. سه‌رکه‌وتوو بن


 
 

مامۆستا حەسەن زیرەک لە یەکێک لە گۆرانیەەکانیدا ووشەی سەهەندی بەکار هێناوە بەداخەوە ئێستا ناوی گۆرانییەکەم لە بیر نەماوە. پێموابێت ناوی زۆزانێکە وە دەکرێت چیاش بێت. بریا یەکێک ناوی گۆرانییەکە لێرەدا دەنووسی.
هەر شاد بن.


 
 

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك سوودم لێوه‌رگرت


 
 
بگەڕێوە سەرەوەی لاپەڕە

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ