
کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له فۆنته‌کانی رێباز(2009): بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
ئه‌م کاته‌تان باش هاورێیان وره‌مه‌زانتان خۆش ، به‌رێزان دوای ئه‌وه‌ی که له ساڵی پار کۆمه‌ڵێک فۆنتم پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌رێز و خۆشه‌ویست کرد که بریتیبوون له په‌نجا فۆنت و پێشوازیه‌کی باشیشی لێ‌کرا و خه‌ڵێکێکی زۆریش به‌کاری هێنان هه‌ر ئه‌وه وای لێکردم که کۆمه‌ڵێک فۆنتی تر وه‌ربگێرمه سه‌ر کوردی و پێشکه‌شتانی بکه‌م و ناوی بنێم کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له فۆنته‌کانی رێباز(2009).
به‌رێزان ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ش له 49 فۆنتی تر پێکهاتوون و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو دیزاین کراون ، به‌مه‌ش فۆنی رێباز بوون به 99 فۆنت و ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ی فۆنته له کوردی‌دا ، ئه‌م کۆمه‌ڵه فۆنته به هه‌ردوو کیبۆردی Arabic[101] و Farsi کارده‌که‌ن و کێشه‌شیان نیه ، ئه‌م کۆمه‌ڵه فۆنته گشتیان له عه‌ره‌بیه‌وه گۆریومن بۆ کوردی جگه له فۆنتی 77 نه‌بێت به‌مه‌ش کاتێکی زۆرم لێته‌رخان کرد چونکه ئه‌بێت چه‌ند گلیفێک خۆت درووستی بکه‌یت له ناو فۆنته‌که له‌گه‌ڵ ستایل و گلیفی پیته‌کانی تر بگونجێت وه‌ک گلیفه‌کانی (گ ، چ ، ۆ ، ڤ ، ژ ، پ ....هیتر)، به‌هه‌ر حاڵ ئێستا ئاماده‌یه بۆ داگرتن و ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌توانن گشت فۆنته‌کان به هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که و یه‌ک ئینستاڵه‌وه دابگرن.
ئه‌م فۆنتانه له به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ دا تێکناچن وه ک فۆنته کوردیه‌کانی تر نیه که به‌عزێک جار شه‌کل ده‌که‌ن له فۆتۆشۆپ دا و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له زۆر به‌رنامه‌ی به‌هێز کار ده‌که‌ن که فۆنته کوردیه‌کانی تر کار ناکه‌ن نموونه‌ش له‌و به‌رنامانه ( ئین دیزاینه ) که زۆێک له فۆنته کوردیه‌کان ناخوێنێته‌وه به‌ڵام فۆنته‌کانی رێباز بێکێشه‌ن و ئیشی خۆیان هه‌رده‌که‌ن وه گه‌لێک به‌رنامه‌ی تریش.
داگرتنی گشت فۆنته‌کانی رێباز (99 فۆنت) به ئینستاڵێکی پرۆفیشناڵ که بۆ گشت ویندۆزه‌کان ده‌بێت.
www.kurdpro.com/RibazFont_(99Font)2009.zip
یاخود لێره ته‌نها کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دابگره (49 فۆنت) ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مت هه‌یه.
www.kurdpro.com/RibazFontKomelley2(49Font).zip
ماڵپه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م فۆنتانه : `ببورن له به‌ر چه‌ند کیشه‌یه‌ک له سێرفه‌ر ماڵپه‌ری سه‌ره‌کی نه‌م توانی فۆنته‌کانی لێ بڵاو بکه‌مه‌وه
www.ribaz.com
وه ئاگاداریشتان ده‌که‌مه‌وه که ره‌نگه ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه کۆتا کۆمه‌ڵه بێت که به‌م ناوه‌وه ده‌رده‌چێت واته به‌ناوی ڕێبازه‌وه ، هه‌روه‌ها له داهاتوودا گه‌ر خوا بمانهێڵێت چه‌ندین فۆنتی نوێی تر که خۆم دیزاینیان ده‌که‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی که له فۆنتی عره‌بی یاخود فارسی ... بیان گۆرم پێشکه‌شتانی بکه‌م .
هیوادارم سودی باشی لێوه‌ربگرن و گه‌رده‌نیشم ئازا بکه‌ن که سه‌رم هێشاندبێتن.
سوپاس بۆ ئێوه وه سوپاسیش بۆ هاوکاری هاورێیانی خۆشه‌ویستم گه‌نجۆ ئاڵه‌یی و سۆران عه‌لی -.برای بچوکتان رێباز فۆنت.
______________________________________
سلاو له‌وانه‌ی که وڵات و نیشتیمانی خۆیان خۆشده‌وێت و به یه‌ک کلیکیش بێت خزمه‌تی ده‌که‌ن .
2008-09-14 12:28
ده‌ستخۆش کاک ڕێباز!
چه‌ندێک هه‌وڵم دا لینکی ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی تۆ ئه‌کتیڤ ناکرێت لێره ، ئه‌گه‌ر بتوانی له جێگه‌یه‌کی تر باریان بکه‌یت ئه‌وا وه‌ک هه‌واڵ بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
بۆ نمونه ئه‌م به‌سته‌ره ئه‌گه‌ر له‌ناو وێبگه‌ڕکه‌دا بینوسیت کێشه‌ی نییه ، به‌ڵام لێره کارناکات.
http://www.kurdpro.com/RibazFontKomelley2(49Font).zip
پێم وایه ئه‌و که‌وانه‌یه () که‌له به‌سه‌تره‌که‌دایه ئه‌و کێشه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م مالپه‌ڕه دروستبکات.