دەرخستنی داتای (Unicode) لەسەر پەرەی PHP: بەڕیزان ، چەند فیڵدێکم هەیە لە خشتەیەکی ناو داتابەیسێکی مای ئێسکیوئێڵدا ، ئەم فیڵدانا داتای یونیکۆدیان تیایە یان بە کوردیەکەی زانیاریان بەکیبۆردی کوردی (Unikurd) تیانوسراوه
داتابەیسەکەم لە PHPMyAdmin دا دروستکردوەو پیشاندانەوەی داتاکان لەم بەرنامەیەدا بێ کێشەیە و جۆری فیڵدەکان ئەمانەن :
1-
جۆر کۆڵهیشن
------- -------------
utf8_general_ci VARCHAR
2-
جۆر کۆڵهیشن
-------- -------------
utf8_general_ci TEXT
کاتێک کە بە ریکۆرد سێتێک لە پەرەیەکی PHP دا پیشاندەدەمەوە بە نیشانەی پرسیار دەردەکەون ، واتە ئەگەر وشەیەک 5 پیتی یونی کۆد بێت 5 نیشانەی پرسیار دەردەکەوێت ، ئەمە بۆ وایەو چارەسەرەکەی چیە؟