پی ئێچ پی و مای ئێسکیو ئێڵ: به‌ڕێزان ئه‌م کاته‌تان باش
من کۆنم له پرۆگرامکردنداو زۆر سه‌ره‌تاییم له پی ئێچ پیدا ، له‌م کاته‌دا له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م (PHP + MySQL 5.1 + PHP Myadmin) هه‌یه‌و کاریان پێده‌که‌م و پرۆژه‌ی زۆر سه‌ره‌تاییم پێ دروست کردوون ، به‌ڵام له هه‌مووی موسیبه‌تتر ئه‌وه‌یه کاتێک داتابه‌یسێک به MySQL دروست ئه‌که‌م نازانم له کوێدا داده‌نرێت(Physical path) و پاشگره‌که‌ی
(Extension) چیه و چؤن کۆپی بکه‌م بۆ شوێنێکی تر یان ئه‌پلۆدی بکه‌م بۆ هۆستێک ؟ ، ئینجا یان من فرم پێوه‌ی نیه ، یان فیعله‌ن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تۆزێک جیاوازه له مه‌سه‌له‌کانی تر و بینینی داتابه‌یس فایله‌کان که به MySQL دروست ده‌کرێن هه‌ر وا ئاسان نیه ، سوپاستان ده‌که‌م گه‌ر زانیاریم بده‌نێ.
به‌س تخوا لینکم مه‌یه‌نێ ، گه‌ر توانیتان زۆر به ساکاری بۆم باس بکه‌ن ، چونکه تۆزێک پیربووم و ته‌رکیزم زۆر نه‌ماوه.
جارێکی تر مه‌منوونتانم.
2008-09-05 16:21
:) بەڕێز کۆنەپڕۆگرامەر،
چونکە phpmyadmin بەکاردەبەیت، دەتوانیت ئەو پڕۆژەیەی کەباسی دەکەیت، بچیتە export و پاشەکەوتی بکەی بەپەڕگەیەک یان بەپەستێنراوێک، پاشان لەسەر ئەو ماڵپەڕە نوێی کە لەسەر ڕاژەیەکی ترە، دووگمەی import هەڵبژێرە لە phpmyadmin و ئیتر سەرکەوتووبیت.
زانیاری زیاتر:
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4849.html
بژین
Linwx.n e t