
کێشه له به‌شی بۆچوون نووسین له ماڵپه‌رێ پێشمه‌رگه‌کان: به‌ڕێزان ئه‌م کاته‌تان باش
من زۆر جار ئه‌م ره‌خنانه‌م بۆ دێت و میوانه‌کان ناتوانن بۆچوون بنێرن ، پێشتریش که کۆدی نه‌بوو پڕ ده‌بوو له رێکلام و شتی وا که ره‌بتی به ماڵپه‌ره‌که‌وه نه‌بوو، ماڵپه‌ره‌که‌م ناتوانرێ وه‌ک ئێره ببی به ئه‌ندام و شت بنێریت ، به‌ڵام من ده‌م هه‌وێ به‌شی بۆچوون کار بکات و من بۆچوونه‌کان ببینم و دواتر بڵاویان بکه‌مه‌وه، ئێستاش وایه به‌ڵام خوێنه‌ران ئه‌م کێشه‌یه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه.
شتێکی تر که پێم خۆشه که وه‌ک ئێره بێت که ته‌نیا کوردی بنووسرێ ، لاتینی نه‌بێت.
به‌ڕێزه‌وه
ساڵه
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان ماندو نه‌بن
به‌ڕێزان من له سه‌ر به‌شی بۆچون ناردن هێندێک که‌م و کوڕی ده‌بینم ، من زۆر جار بۆچون ده‌نوسم و زۆریشی پێوه ماندو ده‌بم به‌لام که ده‌ینێرم سیستمه‌که‌تان وه‌ری ناگرێ ده‌نوسێ کۆده‌کانت وه‌ک خۆی دانه‌ناوه که ده‌شگه‌ڕێمه‌وه کۆده‌که ڕاست که‌مه‌وه نوسراوه‌که‌م نامێنێ و ماندو بونه‌که‌م ده‌بێته‌وه هیچ که ڕه‌نگه بۆ خوێنه‌رانی دیکه‌ش هه‌ر وا بێ ، هه‌ر بۆیه داواتان لێده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌کرێ باشی که‌ن یان کۆده‌کان لابه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موان ئاسانتر بێت .
هیوادارم سه‌رکه‌وتو بن.