نوسین به زمانی کوردی سۆرانی و لاتینی له ڤیســتاو Mac: -
بۆ ئه‌وه‌ی به‌زمانی کوردی زاراوه‌ی سۆرانی/ بادینی بنوسین له سیسته‌می کاگێڕی ڤیستا دا ئه‌وا پێوسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ین:-
________________________________________
له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می کارگێڕی ڤیستا ته‌خته‌کلیلی زمانی کوردی تێدانیه ئه‌بێت خۆمان دایبه‌مه‌زرێنین بۆیه پێویسته پرۆگرامی سه‌پۆرتی کوردی بۆ ویندۆز له‌به‌شی داگرتن دابگرین یاخود ڕاسته‌و خۆ
دایبگره ، له‌دوای داگرتنی پێویسته له جێگایه‌کی کۆمپیوته‌ره‌که‌ماندا هه‌ڵیبگرین و جێگاکه‌یمان له‌بیربێت.
پاش ئه‌وه دوو کرته له‌سه‌ر پرۆگرامه‌که ده‌که‌ین و دایده‌مه‌زرێنین و پێویسته کۆمپیوته‌ره‌که‌مان دابگیرسێنینه‌وه بۆ ئه‌وه پرۆگرامه‌که له سیسته‌مه‌که‌ماندا جێگیربێت.
دوای ئه‌وه Start ده‌که‌ینه‌وه وه‌ک
وێنه‌ی ١ له‌بۆشایی Search (گه‌ڕان) دا یاخود له بۆشایی Run دا بنوسه Intl.cpl دوایی OK. وه‌ک
وێنه‌ی٢ یاخود گه‌ر Search ت به‌کارهێنا ئه‌وا دوای دۆزینه‌وه‌ی کرته‌یه‌کی له‌سه‌ربکه‌و به‌رده‌وام به بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بچینه کۆنترۆڵ پانێل به‌شی ڕێکخستنی هه‌رێم و زمانه‌کان.
له و په‌نجه‌ریه‌ی بۆمان ده‌کرێته‌وه کرته له Keyboard and Language ده‌که‌ین وه‌ک
وێنه‌ی ٣ دوای ئه‌وه کرته له Change Keyboard ده‌که‌ین و په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێمان بۆ ده‌کرێته‌وه وه‌ک
وێنه‌ی ٤ .
لێره ئه‌بێت کرته له Add to بکه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی عێرااق و پاشان دۆزینه‌وه‌ی زمانی کوردی سۆرانی / بادینی وه‌ک
وێنه‌ی ٥ .
زمانی کوردی سۆرانی/ بادینی ده‌رناکه‌وێت تاکو ئیشاره‌تی + ی ته‌نیشت زمانی Arabic Iraq نه‌که‌ینه‌وه دوای ئه‌بێت ئه‌و سکرۆڵه‌دابگرین بۆخواره‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی Kurdi Sorani bahdin وه‌ک
وێنه‌ی ٦ ، پاشان ده‌بێت ئیشاره‌تی ئو چوارگۆشه بچوکه‌ی ته‌نیشت Kurdi Sorani Bahdini بکه‌ین دوایی OK .
لـــــــــێره‌دا په‌نجه‌ریه‌کی ترمان بۆ ده‌کرێته‌وه ده‌بینین زمانی کوردی زاراوه‌ی ســـــــۆرانی /بــادینی هاتۆته ژێر زمانی بنچینه‌یی ویندۆزه‌وه وه‌ک
وێنه‌ی ٧ بۆ پاشه‌که‌وتکردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌نجاممان دا ده‌بێت کرته لــــه Apply وه OK بکه‌ین .
بــــه‌م شــێوه‌یـــه ده‌توانین به زمانی ڕه‌سه‌نی کــــوردی زاراوه‌ی سۆرانی / بادینی بنوسین وه بۆ هه‌ڵبژاردنی زمانی کوردی یا زمانی بنچینیه‌یی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان ده‌توانین له‌ته‌نیشت کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌که‌مان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بده‌ین .
____________________________________________________________
وه بۆ نوسین به‌زمانی کوردی لاتینی ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن.
چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ته‌خته‌کلیلی کوردی لاتینی له ڤیستا
_______________________________________________________________
بۆ نوسین بە زمانی کوردی لە Mac OS سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکــــەن:-
چۆنیەتی دامەزراندنی تەختەکلیکی کوردی سۆرانی لە Mac
تێبنی :-
لــــــــه‌به‌رئه‌وه‌ی BB - Code چالاک نییه جگه له لینک بۆیه وێنه‌کانم وه‌ک به‌سته‌ر داناوه وه زمـــــانی کوۆمپیوته‌ره‌که‌م ئینگلیزی نییه بۆیه وێنه‌کان ده‌گۆڕین به‌پێی جیاوازی زمانه‌کان ، وه ئه‌و دوگمانه‌ی کره‌تیان له‌سه‌رده‌کرێت وه‌رمگێڕاوه به ئینگلیزی.
بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر‌و ئاسانکاری زیاتر و هه‌ر کێشه‌و تێنه‌گه‌یشتنێک ده‌توانن په‌یامێکی نوێ بنوسن.
ســــــــــــــــــه‌رکه‌وتوبن.