پێكهاته‌ی وشه‌ی مه‌كۆ
به‌ڕێزان! له چه‌ند پێگه و مه‌كۆ و یانه و سه‌كۆ كۆڕگهیهكدا قسه و باسم له‌مه‌ڕ وشه‌ی ( مه‌كۆ ) وه خوێندووه‌ته‌وه، وابزانم ئێوه‌ش شتێكی وا له‌لاتان شاراوه نییه.
وشه‌ی مهكو كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به واتای: (forum) ی ئینگلیزی و (منتدی) ی عه‌ره‌بی به‌كار ده‌برێت؛ وشه‌یه‌كی داڕێژراوه و پێكهاتووه له: مه + كۆ ، پێشگری (مه) به واتای جێگه، شوێن، دێت، به‌و پێیه‌ی كه مامۆستا هه‌ژار له هه‌نبانه‌بۆرینه‌دا گوتوویه، بۆ نموونه‌ش نووسیوێتی: ( مه‌كۆی دزان )، (كۆ) ش وشه‌یه‌كه واتاكه‌ی بۆ هه‌موان ڕوونه، كه ده‌ڵێیت كۆبوونه‌وه؛ واته: خڕبوونه‌وه، گردبوونه‌وه. جا به‌م شێوه‌یه واتای مه‌كۆ ده‌بێت به: جێگه‌ی كۆبوونه‌وه، له فه‌رهه‌نگه‌كاندا وا هاتووه.
به‌ڵام من وا تێده‌گه‌م كه ئه‌م پاشكری (مه) یه له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیرا بێت، چونكه من خۆم هیچ وشه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردی شك نابه‌م كه (مه) بووبێته پێشكر و واتای جێگای دابیت، هه‌روه‌ها له زمانی عه‌ره‌بیدا ئامرازێكی به‌هێزی ڕۆنانی ناوی جێگایه، بۆ نموونه: مسجد، مدرسه، منزل، موطن، مهجر، مصیف، و... هتد.
به‌ڵام ئه‌مه واناگه‌یه‌نێت كه ئیتر ئه‌م وشه‌یه به عاره‌بی بزانین و به‌كار نه‌به‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر وابكه‌ین ئه‌وه ده‌بێ زمانه‌كه‌مان قهلهپاچه بكه‌ین و په‌كی بخه‌ین، له‌به‌ر ئه‌و هه‌مووه وشه‌یه زۆره‌ی كه له زمانهكانید دیكهوههاتووهته ناوییه‌وه، ئه‌مه‌ش هیچ زمانێك لێی پاك نییه، ته‌نانه‌ت زمانی عه‌ره‌بیش كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له لایه‌ن هه‌موو موسوڵمانانه‌وه به تێكڕای نه‌ته‌وه جیادیاكانیانهوه ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت قورئای پیرۆز وشه‌ی ناعه‌ره‌بیی تێدایه و به ڕادهیڕكی به‌رچاویش.
هه‌ر بۆیه به شیاوی ده‌زانم كه وشه‌ی مه‌كۆ به واتای فۆریوم بهكارببرێت، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی كه بڵێین: هه‌ر فۆریومێكی كوردی ناوی مه‌كۆی لێنهنرا بێت؛ ئیدی كار و به‌شداریی تێدا ناكه‌ین!!!.
هه‌ر بژین وبێوه‌ی بن.

ده‌ست خۆش بۆ روون کردنه‌وه‌که‌ت
ده‌ستخۆش به‌ڕێز كاردۆخ!
له ڕاستیدا من ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م پرسیاره‌م لا دروست بوو بوو ، تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌خنه‌شم لێی هه‌بوو بۆ ووشه‌ی " مه‌كۆ" من بۆ یه‌كه‌م جار له دایكم بیست كه به‌كره‌یه‌كی بچوكه‌و ده‌زووی تێ ده‌ئاڵێنرێت بۆ درومان كردن له‌به‌شی ژێره‌وه.
نزیكه‌ی شێوه‌ی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه بوو.
سه‌كۆ شوێنێكه ڕێك ده‌خرێت بۆ كۆبونه‌وه‌و دانیشتن یاخود پشوودان ، باپیره‌م دوو سه‌كۆی هه‌بوو تا سه‌ره‌تایی هه‌شتاكان ، به‌ڵام یانه كه بیستبێتم بۆ (نادی) وه‌رزشی به‌كار هاتووه نازانم بۆ تێكه‌ڵ به ئایتی كراوه ، من به ووشه‌یه‌كی گونجاوی نازانم.
پیم باشه یا هه‌موو فۆرومهكان له‌سه‌ر یه‌ك ووشه كۆك بن یاخود هه‌ر فۆروم بێت باشتره له فره ووشه‌یی كه واتای ته‌واو نه‌به‌خشێت.
بۆ ووشه‌ی مه‌كۆ له مه‌كۆی وێبچن مه‌كۆ به‌كارهاتوو ، به‌ڵام پێم وایه مه‌كۆكانی وێبچن گونجاو نه‌بێت بۆ نمونه مه‌كۆی ڤیدیۆ ، پێم وایه گۆشه ، یا به‌شی ڤیدیۆ یا هه‌ر ڤیدیۆ به‌كاربهێنرێت باشتره. خۆزگه ڕای وێبچنیمان بزانیایه له‌و بارهیهوهلهوانهیه ڕوونكردنه‌وه‌ی باشتریان لابێت.
دووباره ده‌ستخۆش بۆ هیوادارم به زانیاریه‌كانت ئه‌م گۆشه‌یه زیندووتر بكه‌یته‌وه.