 وشه‌ی كۆمپیوته‌ر به كوردی: به‌ناوی خودای گه‌وره
سڵاو به‌ڕێزان
هه‌رچه‌ند شتێكی ڕوون و ئاشكرایه كه وشه‌ی "computer" بووه به زاراوه‌یه‌كی جیهانی و هیچ نه‌نگییه‌ك له به‌كاربردنیدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی كوردیی ڕێك‌وپێك و له‌سه‌ر زمان ڕه‌وانی بۆ دابنرێت كه واتاكه‌ی به‌ده‌سته‌وه بدات؛ ئه‌مه‌شیان هیچ نابه‌جێییه‌كی پێوه نابینرێ و به‌ڵكوو به بۆچوونی من شتێكی خۆش و په‌سه‌نده، بۆ نموونه عارهبهكان وشه‌ی"حاسوب" یان بۆ داڕشتووه و فارسه‌كانیش وشه‌ی "رایانه" ، مه‌رجیش نییه له زاراوه‌سازیدا كه ئه‌و زاراوه‌یه یان وشه‌یه‌ی كه بۆ واتایه‌كی تازه داده‌نرێت پڕبه‌پێست بێت و به‌هیچ چه‌شنێك جێگه‌ی ڕه‌خنه نه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئامێرێك بێت و خۆماڵیش نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئامێرێكی هه‌مه‌كاره‌ی وه‌ك كۆمپیوته‌ر بێت ئه‌وه بێگومان وشه‌ی "computer" یش خۆی ناتوانێت گوزارشت بێت له ئه‌و ئامێره سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه به هه‌موو كار و پكهاته‌كانییه‌وه، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه كه دیارترین وگرنگترین سیفه‌ته‌كانی واتی ویستراو له خۆبگرێت و دوور نه‌بێت له ناوه‌ڕۆكی، به‌ڵكوو ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش نزیك بێت كه به لێوردبوونه‌وه‌ی لێزانان و وردبینان ڕه‌خنه‌ی ئه‌گه‌ریش لێ بگیرێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه منیش وه‌ك كه‌سێكی كه هه‌وای زمانه‌وانی و به‌تایبه‌تی بواری زاراوه‌سازی له مێشكمدایه، نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی زمانه‌وان و پسپۆڕ؛ ده‌مه‌وێت پێشنیاری وشه‌یه‌كی داڕێژراوی كوردی بكه‌م بۆ وشه‌ی "computer" و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێشنیاره‌كه‌م ده‌خه‌مه ڕوو:
وشه‌ی "computer" له "compute" كه به‌واتای "ژماردن" دێت، له‌گه‌ڵ پاشگری بكه‌ری "er" پێك هاتووه و به‌م پێیه واتای وشه‌كه ده‌بێت به: ژمێره‌ر یان بژمێر یان ژمێریار ، ئه‌مه وه‌ك ناوی بكه‌ر، وه‌ك زاراوه‌ش ئه‌وه "computer" ئه‌و ئامێره‌یه كه كاری ژماردن و زۆر كاری دیكه‌ش ده‌كات، یان دیارترین یاخود سه‌ره‌تاییترین كارێك كه ئه‌م ئامێره كردوویه‌تی ژماردن بووه، به واتای ئه‌وه‌ی سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌دا بووه و ئێستاش هه‌ر گرنگترین كاری ژماردن و لێكدانه‌وه و ورده‌كارییه له هه‌ر بوارێكدا كه بۆی به‌كاردێت، پێده‌چێت پێناسه كردنیشی هه‌تا لێی بدوێیت شتی زیاتر بێنێته ناوه‌وه و له كۆتاییشدا ده‌ستت له هیچه‌وه ده‌رچێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر فراوانیی كار و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م ئامێره و ئاڵۆزیی پێكهاته‌كه‌ی.
به‌نده‌ش له به‌رامبه‌ردا وشه‌ی: "ژمێرنگ" پێشنیار ده‌كه‌م، كه پێك هاتووه له "ژمێر" ڕه‌گی كرداری داهاتووی "ژماردن" ، ده‌وترێت: ده‌ژمێرم ، ده‌ژمێریت ...و هتد، كه‌واته"ژمێر" ڕه‌گه، ئه‌م ڕه‌گه له‌گه‌ڵ پاشگری "نگ" ده‌بێت به "ژمێرنگ" ، پاشگری "نگ" و"هنگ" و "ینگ" ده‌لكێن به ڕه‌گی كرداری داهاتووه‌وه وناوی ئامێری لێ درووست ده‌كه‌ن، وه‌ك "بێژنگ" كه له ڕه‌گی كرداری "بێ‌ژان" و پاشگری "نگ" پێكهاتووه، به واتای ئه‌و ئامێره‌ی كه كار بێ‌ژان ده‌كات یان ڕاستتر بڵێین پیێده‌كرێت. هه‌روه‌ها وشه‌كانی: كوڵهنگ و بڕینگ و هیتر. وشه‌ی "ژمێرنگ" یش به واتای ئه‌و ئامێره‌ی كه كاری ژماردن ده‌كات و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ك وشه‌ی "computer".
كه واته پێتان چۆنه كه وشه‌ی "ژمێرنگ" له به‌رامبه‌ر "computer" دا دانبرێت؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رنج:
ئه‌م بابه‌ته‌م پێشتر له مه‌كۆی كوریش لۆڤ دا بڵاوكرووه‌ته‌وه، بڵاوكرنه‌وه‌ی لێره‌شدا؛ بۆ ئه‌وه‌یه بكه‌وێته به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
هه‌ر بژین و بێوه‌ی بن.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|