کیبۆردی کوردی لاتینی له ڤیستا: له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وه‌شانی نوێی ویندۆز (ویندۆز ڤیستا) ، کێشه‌ی زۆر دروست کرد بۆ به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م OS و پرۆگرامه‌ره‌کان. بۆ نوێکردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌ک که پشتگیری سیسته‌می کارگێڕی ڤیستا بکه‌ن ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سیسته‌می ڤیستا پشتگیری کیبۆردو پرۆگرامۆکه‌کانی کورد ئایتی گرووپ ده‌کات ، به‌ڵام هه‌ندێک زانیاری ده‌وێت بۆ چۆنیه‌تی دامه‌زراندنیان.
کیبۆردی کوردی سۆرانی بادینی به شێوه‌یه‌کی ئاسایی داده‌مزرێت و هیچ کێشه‌یه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌دا ، به‌ڵام زۆر که‌س پێیان وایه که ڤیستا پشتگیری کیبۆردی کوردی لاتینی ناکات ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بۆچونه‌کان پێچه‌وانه‌ن و ئه‌و کاره ته‌نیا هه‌ندێک زانیاری بچووکی پێویسته.
نوسینی کوردی لاتینی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌کارهێنه‌رانی ڕوو له به‌رزبونه‌وه ده‌کات ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌چیت له داهاتوودا ببێته نوسینیکی فه‌رمی ، نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانیش له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به‌کاریبهێنن.
دامه‌زرادنی کیبۆردی کوردی لاتینی کوردئایتی گرووپ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت:
یه‌که‌م هه‌نگاو پێویسته له‌به‌شی
داگرتن کیبۆردی کوردی لاتینی دابگریت که له بوخچه‌یه‌کی بچووکی زیپدایه به‌ناوی KurdîL 1 Zip که قه‌باره‌که‌ی 99kb یه.
دوای ئه‌وه له بوخچه‌که‌دا ده‌ریبهێنه‌و له سه‌ر ڕوومێزی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت (دیسکتۆپ) دایبنێ.
داوی ئه‌وه کرته‌ی ڕاست له‌سه‌ر KurdîL ده‌که‌ین وه Run as Administrator هه‌ڵده‌بژێرین وه‌ک ئه‌م
وێنه‌یه ، پاشان پرۆگرامه‌که بێ کێشه داده‌مزرێت و ده‌بێت کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دابگیرسێنیته‌وه.
جیاوازیه‌ک هه‌یه له‌نێوان ڤیستا وه XP له شێوه‌ی ئایکۆنی کیبۆرد که‌له‌لای کاتژمێره‌که‌وه‌یه که‌وه‌ک یه‌ک ده‌رناکه‌ون وه وه هه‌ر زمانیک پشتگیری ته‌نیا یه‌ک زمان ده‌کات ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌به‌شی زمانه‌کان له کۆنترۆڵ پانێل ته‌ماشا بکه‌ین له زمانی عه‌ره‌بی کوێت هه‌ردوو کیبۆردی کوردی سۆرانی و لاتینی دیارن ، به‌ڵام ناتوانرێت له‌یه‌ک زماندا هه‌ردوکیان به‌کاربهێنیت بۆیه ده‌بێت کاتێک زمانێک زیاد بکه‌ین له زمانی Kurdish Latin 101 kyes له زمانی عه‌ره‌بی عێراقدا ئیشاره‌ت بکه‌ین وه زمانی Kurdî Sorani Bahdinî له زمانی عه‌ره‌بی ئه‌رده‌ن " Jordan"دا ئیشاره‌ت بکه‌ین. وه‌ک له‌م
وێنه‌یه‌دا ئاماژه‌م پێکردووه.
له‌دوای ئیشاره‌تکردنی هه‌ردوو کیبۆرده‌که له‌به‌شی زمانی عه‌ره‌بی عێراقی و ئه‌رده‌نی دا ، Apply وه OK.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت هه‌ردوو کیبۆردی سۆرانی و Latinî به‌کاربهێنیت.
سوپاس کاک زه‌ندی بۆ ئه‌و زانیارییه‌ت.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ڤیستادا کیبۆردی سۆرانی/بادینیم دابه‌زاند بێ کێشه دڵنیابووم له کارکردنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیابووم که کیبۆرده لاتینییه‌که نه‌ده‌گونجا له‌گه‌ڵ ڤیستا یاخوود دوای دامه‌زراندن له لیستی ته‌خته‌کلیله‌کاندا نه‌ده‌بینرا.
پاشنیش چه‌ند جارێک باسکراوه له مه‌کۆکان (سه‌کۆکان)و ئاگادار کراونه‌ته‌وه له کێشه‌ی ئه‌و کیبۆرده به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێک نه‌بووه. پێ ده‌چێت ئێوه‌ش ئێستا پێتان زانیبێت ;)
سه‌یره ؟؟؟؟؟؟؟
Destit xoş bêt bo anyaryîyeket u mandû nebît.
---------------------------
http://www.kanigraphics.net