بۆش ڕه‌زامه‌ندبوو به ناردنی مۆبایل ته‌له‌فۆن بۆ کوبا.: هه‌رچه‌نده ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یان ساڵه گه‌مارۆی ئابووریان له سه‌ر کوبا داناوه‌و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌دا ناکه‌ن ، به‌ڵام خه‌ڵکانێکی زۆری کوبا که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکایان هه‌یه به‌پێی ئه‌و بڕیاره ده‌توانن دیاری بۆ که‌سوکاریان بنێرن تا بڕی ١٢٠٠ دۆلار له ساڵێکدا ، بۆیه ئێستا ده‌توانن مۆبایلی (Iphone) بۆ که‌سوکاریان بنێرن.
دوای ئه‌وه‌ی (فیدل کاسترۆ) ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌و به ده‌ردی پیریه‌وه ده‌ناڵێنێت " ڕاوڵ" برای جێگه‌ی گرته‌وه ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی مۆبایل و DVD لێده‌ر وه کۆمپیوته‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، ئێستا له‌و ووڵاته‌دا خه‌ڵک ده‌توانن مۆبایل به‌کاربهێنن ، به‌ڵام ووڵاته‌که ته‌نیا یه‌ک کۆمپانیای مۆبایلی"Cubacel" تێدایه‌وه که ڕایه‌ڵه‌ی GSM ی ٩٠٠ میگاهێرتزه ئه‌وه‌ش هه‌رچه‌ند شه‌پۆله‌کانی لاوه‌زه وه نرخیشی زۆر گرانه.
شایانی باسه داهاتی هاوڵاتیه‌کی کوبی نزیکه‌ی ١٥ دۆلاره له مانگێکدا وه نرخی مۆبایلێک نزیکه‌ی ١٢٠ دۆلاره وه نرخی خوله‌کێک گفتوگۆ ٥٠ سه‌نته. بۆیه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته تا ئێستا توانای کڕینی مۆبایل ته‌له‌فۆنیان نییه.
زانیاری زیاتر