4G و ته‌کنله‌ۆژیای مۆبایل.: زۆر له ئێمه مۆبایله‌کانمان پشتگیری 3G ده‌که‌ن , هه‌رچه‌نده ئه‌م ته‌کنلۆژیایه نوێیه ، به‌ڵام کۆمپانیاکانی مۆبایل له هه‌وڵی پێشخستنی ته‌کنه‌لۆژیای چینی داهاتوو (4G) دان.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ABI Research ته‌رخانکردنی بۆدجه‌ی تایبه‌ت بۆ 4G و به‌ستنه‌وه‌ی به وێسته‌گکانی نێتی ده‌گاته بڕی ٨٥٠ ملیۆن دۆلار تا ساڵی ٢٠١٣.
پسپۆڕه‌کان پێییان وایه ئه‌م ته‌رخانکردنه کارێکی زۆر گونجاو پێویسته بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه زۆره‌ی له داهاتودا ده‌که‌وێته سه‌ر 4G-Net. به‌و پێیه وایان داناوه که به‌کارهێنه‌ر بتوانێت مۆبایل ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ببه‌ستێت به هیڵی ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه له‌کاتێکدا له‌ماڵه‌وه‌بێت به‌م شێوه‌یه نێتی مۆبایل ئه‌رکی که‌متری ده‌کوێته‌سه‌ر و هێڵی گواستنه‌وه‌ی داتا زۆر خێتراترده‌بێت له‌وه‌ی مۆبایل نێت.
شرۆڤه‌کار"Philip Solis" له ABI ده‌دوێت بۆ
Vnunet.com وه ده‌ڵێت: لاپ‌تۆپ و ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی پشتیگیری 3D ده‌که‌ن هه‌موویان له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا له‌ده‌ره‌وه سوود له نێتی مۆبایل وه‌رده‌گرن بۆ په‌یوه‌ندیکردن به ئینته‌رنێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی زۆر ده‌خاته‌سه‌ر تۆڕی مۆبایل.
وه هه‌ره‌وه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌ڵێت له داهاتوودا گه‌وره‌ترین ئه‌رک ده‌که‌وێته سه‌ر تۆڕه‌کانی مۆبایل به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاوه بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری پێویست له‌م بواره‌دا 4G ته‌واو پێویسته.
سه‌رچاوه:
Vnunet.com
2008-05-24 17:17
به لی زورزوربه سوده