ڤایرۆسێک نوێ نیو میلیۆن خه‌ڵکی تووش کردووه.: زانایانی بوای پاراستن له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئه‌مه زیانبارترین تورجانه له سێ ساڵی رابردوودا. ئه‌م تورجانه له نێو موزیک و کلیپ فیلمه‌کاندا خۆی حه‌شار ده‌دا.
ئه‌و تورجانه له نێو ئه‌و گۆرانی و فیلمانه‌دا که له ئینته‌رنێتدا هه‌ن، خۆی شاردووه‌ته‌و و دوای ئه‌وه له لایه‌ن به‌کارهێنه‌رانه‌وه داده‌به‌زێندرێ، ئه‌وان تووش ده‌کا.
کومپانیای دژه ڤایر‌وسی "Mcafee" لەو بڕوایه دایه که ئه‌مه خراوترینی جۆری تورجان بووه له سێ ساڵی رابردوودا.
گۆڤاری "پی سی فۆر ئالا ئکسپرس " (PC för alla Express) له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ: له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا ئه‌م تورجانه له لایه‌ن زیاتر له نیو میلیۆن خه‌ڵکه‌وه له ئینته‌رنێته‌وه دابه‌زیوه و له چه‌ن شه‌و و رۆژی رابردوودا 27 له سه‌ددی ئه‌و که‌سانه‌ی که کومپیۆته‌ره‌کانیان له رێگای سه‌رهێڵه‌وه به دژه‌ڤایروسی "Mcsfee" سکان کردووه، بۆیان ده‌رکه‌وتووه که تووشی ئه‌م تورجانه بووگن.
ئه‌م تورجانه له هه‌موو شوێنێک زیاتر له ماڵپه‌ڕه‌کانی دابه‌ش کردنی په‌ڕگه وه‌ک "Edonkey" و "Limewaire" دا خۆی حه‌شارد ده‌دا. ئه‌م تورجانه به چه‌ندین ناوی جۆراوجۆره‌وه خۆی له نێو گۆرانی ئم پی 3 و فیلمه‌کاندا ده‌شارێته‌وه و ئه‌مه‌ش وای لێ کردووه که به زه‌حه‌مت بدۆزرێته‌وه.
کاتێک به‌کارهێنه‌ر گۆرانی و فیلمێکی تووش بوو داده‌به‌زێنن، له په‌یامێکدا پێی ده‌وترێ که ده‌بێ پرۆگرامێک دابمه‌زرێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانی و فیلمه‌ی که دایبه‌زانتدووه بۆی بکرێته‌وه. ئه‌و کاته به‌کارهێنه‌ر تووش ده‌بێ و بێجگه له‌مه‌ش په‌نجه‌ره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری له شێوه‌ی پۆپه‌ئاپی ریکلامدا بۆ ده‌کرێته‌وه.
گۆڤاری ناوبراو له درێژه‌دا ده‌نووسی: ئه‌م هێرشه ته‌نیا له سه‌ر ئه‌وانه‌یه که کومپیۆته‌ری پی سی به‌کار دێنن.
زانیاری زیاتر